خشتەى مووچە بڵاوکرایەوە

دانیار فاروق 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • وەزارەتى دارایی و ئابووریی هەرێمى کوردستان خشتەى مووچەى بڵاوکردەوە.
  • دابەشکردنى مووچە لە ڕۆژى یەکشەممە، 11ـى تشرینى یەکەم بە خانەنشینانى شارستانى و پێشمەرگە دەستپێدەکات.
  • لە ماوەى چوار ڕۆژدا مووچەى سەرجەم مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دابەشدەکرێت.
  • ڕۆژى چوارشەممە، 14ـى تشرینى یەکەم، کۆتایی بە دابەشکردنى مووچەى مانگى ئەیلولى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دێت.

کاتژمێر 4:54 خولەکى ئێوارەى ڕۆژى پێنجشەممە، 8ـى تشرینى یەکەم، وەزارەتى دارایی و ئابوورى هەرێمى کوردستان، خشتەى دابەشکردنى مووچەى بڵاوکردەوە، ئەمە دواى ئەوەى ئەمڕۆ وەزارەتى دارایی و ئابووریی فیدراڵ ڕایگەیاند، تەمویلى مووچەى فەرمانبەرانی هەرێمى کوردستانیان کردووە و بانکى ناوەندى لقى هەولێر، پارەى خستە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایی و ئابووریی هەرێمى کوردستان.


شێوازى دابەشکردنى مووچەى مانگى ئەیلول

  • لە ڕۆژى یەکشەممە، 11ـى تشرینى یەکەم بە خانەنشینانى شارستانى و پێشمەرگە دەستپێدەکات.
  • لە ماوەى چوار ڕۆژدا مووچەى سەرجەم مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دابەشدەکرێت.
  • ڕۆژى چوارشەممە، 14ـى تشرینى یەکەم، کۆتایی بە دابەشکردنى مووچەى مانگى ئەیلولى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دێت.

بڕى تەمویلى مانگى ئەیلوول بە شێوەى مەقاسە

  • 835 ملیار و 553 ملیۆن دینار نێردراوە.
  • هاوشێوەی چەند مانگی ڕابردوو 120 ملیار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی بڕدراوە.
  • چوار ملیار و 961 ملیۆن دینار لە تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول نەنێردراوە.
  • ئەو پارەیە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازییە.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە ماوەکانى ڕابردوودا، سروە محەممەد، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، ئەوەى بۆ کەناڵ8 پشتڕاست کردبووەوە، زانیاریى ئەوەى لە کۆبوونەوەکەى وەزیرى دارایی عێراق و شاندى باڵاى هەرێمى کوردستان بە دەستگەیشتووە، کە فالح سارى گوتوویەتى ئەوە یەکلابووەتەوە لە ساڵى نوێدا مووچەى عێراق و هەرێمى کوردستان پێکەوە دەدرێت. ئاماژەى بەوەشکرد، بە کۆى گشتى 65 تریلیۆن بۆ مووچە دیاریکراوە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

پارەکە گەیشت و خشتەى مووچە ڕادەگەیێنرێت

مووچە هات

نوێترین زانیاریى لەبارەى مووچەوە

دانیار فاروق

2 کاتژمێر پێش ئێستا