99%ـى مووچەخۆران لە هەژمارى من تۆمارکراون

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
هاونیشتمانیان لە کاتی وەرگرتنی مووچە لە ئامێرەکانی ئەی تی ئێم
هاونیشتمانیان لە کاتی وەرگرتنی مووچە لە ئامێرەکانی ئەی تی ئێم

پووختەى ڕاپۆرتەکە:

  • تازەترین داتاکانى پرۆژەی "هەژماری من" بڵاوکرانەوە.
  • هەژمارى من، بانگەشەى سەرکەوتنى پرۆژەکە دەکات.
  • زۆرینەى مووچەخۆران لە ڕێگەى هەژمارى منەوە مووچە وەردەگرن.

پرۆژەی "هەژماری من" ژمارەیەک داتای فەرمی لەسەر پرۆژەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا مووچەخۆران زیاتر لە 11 تریلیۆن دیناریان لەڕێگەی پرۆژەکەوە گواستووەتەوە و 62 ملیار دیناریش لە هەژمارە بانکییەکانی ناو پرۆژەکە هەڵگیراوە.


داتاکانى پرۆژەی هەژماری من:

  • 1.14 ملیۆن مووچەخۆر کە دەکاتە 99٪ــی مووچەخۆران تۆمارکراون.
  • کارتى دابەشکراون 1.07 ملیۆن کارتە.
  • ئەو کەسانەی بەشێوەی دیجیتاڵی مووچەیان وەرگرتووە، 1.02 ملیۆنە کە دەگاتە 90٪ـی مووچەخۆران.

بانکە بەشدارەکانی پرۆژەی هەژماری من حەوت بانکن کە 718 ئەی تی ئێمیان لە 200 ناوچەی جیاواز هەیە و پرۆژەکە دەڵێت، ئامانجمانە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە بۆ هەزار ئامێر زیادبکەن.

ئەی تی ئێمی بانکەکانی ناو هەژماری من بریتین لە:

ئاڕتی بانک – 205 ئامێری ئەی تی ئێم

بانکی جیهان - 177 ئامێری ئەی تی ئێم

بانکی نیشتمانی عێراقی - 158 ئامێری ئەی تی ئێم

بانکی ئیسلامیی عێراق - 121 ئامێری ئەی تی ئێم

بانکی بەغداد -  30 ئامێری ئەی تی ئێم

بانکی بازرگانیی عێراقی - 21 ئامێری ئەی تی ئێم

بانکی BBAC تەنیا شەش ئامێری ئەی تی ئێمی هەیە

سوودمەندان لە پرۆژەی هەژماری من:

  • فەرمانبەرانی مەدەنی ژمارەیان 398 هەزار و 293 کەس.
  • مووچەخۆرانی خانەنشین 313 هەزار و 844 کەس.
  • مووچەخۆری سەربازی 237 هەزار و 763 کەس.
  • مووچەخۆری کەسوکارى شەهیدان تەنیا 66 هەزار و 390 کەس.

وەرگرتنی مووچە بەگوێرەی پارێزگاکان:

پارێزگای هەولێر  422 هەزار و 130 مووچەخۆر و دەکەنە 41.5%.

سلێمانی 372 هەزار و 194 مووچەخۆر 36.6% .

دهۆک 196 هەزار و 741 مووچەخۆر 19.4%.

هەڵەبجە تەنیا 25 هەزار و 225 مووچەخۆر 2.5%.

پرۆژەکە دەڵێت، سوودمەندان دەتوانن هەرکات بیانەوێت، بانکەکەیان بگۆڕن بۆ بانکی دڵخوازی خۆیان لەناو ئەو بانکانەی کە بەشداری پرۆژەکەن، دڵنیاییشدەدەن بەردەوام دەبن لە کارەکانیان بۆ تۆمارکردنی ئەو کەسانەی تۆمارنەکراون یاخود کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

لە هەژماری منەوە قەرز بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل و مۆبیلیات بەردەست دەبێت

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا