د. سومەییە نەقشبەندی: تا و کۆکەی خانمی دووگیان بەردەوام بوون، دەستبەجێ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت
ئاسۆ فازیل 1 کاتژمێر پێش ئێستا
د. سومەیە عەتا نەقشبەندی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون ، سەبارەت بە تووشبوون بە کۆکە و هەڵامەت لە کاتی دووگیانیدا، دەڵێت:
- تووشبوون بە کۆکە و هەڵامەت لە کاتی دووگیانیدا دەکرێت ببێتەهۆی نیگەرانی خانمانی دووگیان، چونکە لە ماوەی دووگیانیدا سیستمی بەرگریی جەستەی خانمەکە گۆڕانی بەسەردا دێت
گرنگترین ئەو خاڵانەی پێویستە لە کاتی تووشبوون بە هەڵامەت و کۆکە لە ماوەی دووگیانیدا ڕەچاو بکرێن
- نابێت دەرمان بەبێ ڕاوێژی پزیشکی بەکاربهێنرێت، چونکە دەکرێت بەشێک لە دەرمانەکانی کۆکە و هەڵامەت کاریگەریی نەخوازراو لەسەر تەندروستیی کۆرپەلە دروست بکەن
- پشووی تەواو وەربگیرێت و بڕێکی زۆر شلەمەنی، ئاو و شۆربای گەرم بخورێن، بۆ ئەوەی لە جەستەی خانمە دووگیانەکە لە وشکبوونەوە پارێزراو بێت
- بەکارهێنانی ئاو و خوێ بۆ غەرغەرەکردن دەکرێت بە شێوەیەکی سروشتی ئازاری گەروو و هەوکردن کەم بکاتەوە بێ ئەوەی هیچ مەترسییەکی هەبێت
- ئەگەر نیشانەکانی وەک بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، کۆکەی توند یان هەناسەتوندی بەردەوام بوون، پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت
نیشانەکانی تووشبوون بە ئەنفلۆنزا
- سەرئێشە
- کۆکە
- خیزەی سنگ
- ئازاری قورگ
- تا
- سکچوون
- ڕشانەوە
- ئاوی لوت
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
ئاسۆ فازیل
1 کاتژمێر پێش ئێستا