لە کۆی 144 مووچە تەنیا 46 مووچە؛ ڕاستییە تاڵەکانی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق ئاشکرا دەکرێن
ژوان نیزام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- وەزارەتی دارایی: لە 12 ساڵی ڕابردوودا بەغداد تەنیا 2٪ی بودجەی گشتی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.
- وەزارەتی دارایی: لە کۆی 144 مووچە بەغداد تەنیا 46 مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ناردووە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا لە ساڵی 2014ـەوە تێکڕای ڕێژەی پارەی نێردراو لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، دوای لێبڕینەکانی سەروەری، قەرز و پابەندییەکانی تر لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، تەنها گەیشتووەتە 2.04٪ لە کاتێکدا کە دەبوو بەگوێرەی یاسا پشکی هەرێمی کوردستان 17٪ و دواتریش 12.67٪ی بودجەی گشتی بێت.
داتاکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
- بڕی پارەی تەمویلکراو لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە بۆ بۆ سەر هەژماری وەزارەتەکیان لەو 12 ساڵەدا، تەنها 41 تریلیۆن و 42 ملیار دینار بووە.
- لەکاتێکدایە کۆی گشتی بودجەی هەرێم لەو 12 ساڵەدا 212 تریلیۆن و 261 ملیار دیناربووە.
- ئەم بڕە پارەیە تەنها بەشی تەمویلکردنی 46 مووچەی فەرمانبەران و سوودمەندانی هەرێمی کوردستانی کردووە لە کۆی 144 مووچەی شایستەیە لەو ماوەیەدا.
- لە ساڵانی 2014، 2020 و 2022 دا، حکومەتی فیدراڵ بەهۆی نەبوونی یاسای بودجەوە، ئەو پارانەی بۆ هەرێمی ناردووە وەک قەرز هەژماری کردوون تا دواتر و لە کاتی پەسەندکردنی بوودجەی گشتی لە پشکی هەرێمی کوردستان بیبڕێتەوە.
ئەم داتایانە لە کاتێکدایە، لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی سەرژمێریی نوێی دانیشتووان، پشکی ڕاستەقینە و دەستووریی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی 2027، دەبێت ببێتە 14.14٪ لە کۆی بودجەی گشتیی عێراق.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان: پێویستە پشکی بودجەی هەرێم 14.14% بێت
ژوان نیزام
2 کاتژمێر پێش ئێستا