پسووڵەی 50 هەزار هاوبەشی ڕووناکی دەخرێتە ناو داشکاندنی 50%
کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە:
- پێش کۆتاییهاتنى وادەى داشکاندنەکە وەزارەتى کارەبا ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە.
- پسووڵەی 50 هەزار هاوبەشی ڕووناکی گواسترایەوە بۆ قەرزى کۆن.
- تاوەکو 12ـى شەو داشکاندنى 50%ـى کارەبا بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی 50 هەزار هاوبەشی ڕووناکی سوود لە داشکاندنی 50% وەربگرن، پارەی پسووڵەی مانگانەی ڕووناکییان، کە کۆی گشتی دەگاتە 20 ملیار دینار، گواستراوەتەوە بۆ قەرزی کۆن، ئەوەشى "وەک بەشێک لە کارئاسانییەکانی پڕۆژەی ڕووناکی" ناوبردووە.
وەزارەتی کارەبا بۆ هاوبەشان:
- ئەمڕۆ سەیری هەژماری خۆتان لە ئی-پسووڵە بکەن.
- ئەگەر قەرزی کۆن جارێکی دیکە لە هەژمارەکەتاندا دەرکەوتووە، ئەوە مانای ئەوەیە کە پسووڵەی مانگانەی ڕووناکییەکەت گواستراوەتەوە بۆ قەرزی کۆن بۆ ئەوەی سوودمەند بیت لە داشکاندنی 50%ـی کارەبا.
- ئەگەر خۆت تۆمار کردبێت، لەڕێگەی کورتانەمەشەوە ئاگادارت دەکەینەوە کە ئەم داشکاندنە دەتگرێتەوە.
- ئەم بڕیارە تەنیا بۆ ئەو هاوبەشانە جێبەجێکراوە کە ماوەیەکی زۆر بوو پسووڵەیان بۆ نەهاتبووەوە.
- ئێستا پسووڵەیەکی کەڵەکەبوویان بۆ دەرچووە بۆ ئەوەی سوود لەم داشکاندنە وەرگرن.
وەزارەتى کارەبا لە کۆتایى ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژەى بەوەکردووە، هاوبەشان تاوەکو کاتژمێر 12ـی ئەمشەو کاتیان هەیە بۆ پارەدان و سوودوەرگرتن لە داشکاندنەکە.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
کارەباى سلێمانى: ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژى داشکاندنى 50%ـى قەرزى کارەبایە
زانیاریى کەناڵ8: قەرزى کارەبا بە داشکاندنى 50% بۆ هاوبەشانى ماڵان و کشتوکاڵى دەستپێدەکاتەوە
کەناڵ8
1 کاتژمێر پێش ئێستا