100 دۆلار گەیشتە 169.000 دینار

ئارا ئیبراهیم 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • 100 دۆلار گەیشتە 169.000 دینار.
  • گوتەبێژى بازاڕى دراوى هەولێر: بەغداد دۆلار بخاتە بازاڕەوە بەهاى دینار بەرزدەبێتەوە.

کەیفى خۆشناو، گوتەبێژى بازاڕى دراو لە هەولێر بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند" بەهاى دینار دابەزینى تۆمار کردووە، چونکە بەغداد بە کردار کارى بۆ بەرزکردنەوەى بەهاى دینار نەکردووە و خواستى زۆریش لەسەر دۆلارى ئەمریکى هەیە، لە لایەن بازرگانان و هاونیشتمانییانەوە و 100 دۆلار بە 169 هەزار دینارە".


بەرزبوونەوەى دۆلار بەشێوەیەکى خێرا

  • تەنیا لە ماوەى دوو رۆژى رابردوودا دینار لە بەرامبەر 100 دۆلار 2500 دینار لە بەهاکەى لەدەستداوە.
  • لە 48 کاتژمێرى ڕابردوو بە 166.500دینار بووە.
  • ئەگەر بەغداد نیەتى جددى هەبێت، دەتوانێت بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار بەرز بکاتەوە.
  • پێویستە لە ڕێگەى بانکى ناوەندیی عێراقەوە دۆلار بخاتە بازاڕەوە.
  • تاوەکو ئەو ئاستەى، خۆیان باسیان کردووە لە بازاڕدا بیگەیەننە 155 هەزار دینار.
  • سزادانى بانک و گرفتە داراییى و ئابوورییەکان کاریگەریى نەرێنى لەسەر دینار دروست کردوە.

پێشبینییەکان بۆ دابەزین و بەرزبوونەوەى بەهاى دینار

کەیفى خۆشناو، گوتەبێژى بازاڕى دراو لە هەولێر، ڕاشیگەیاندناتوانن پێشبینى بکەن بەهاى دینار زیاتر دادەبەزێت یاخود بەرزبوونەوە تۆمار دەکات، چونکە ئەوە لە دەست حکومەتى عێراقیە، ئەگەر دۆلار بخاتە بازاڕەوە دینار بەرزدەبێتەوە، بەپێچەوانەوە بوونى دۆلار بەم ڕێژەیەى ئێستا بێت ئەگەرى دابەزینى زیاترى دینار هەیە".

ئەمە لە کاتێکدایە، بانکى ناوەندیی عێراق رۆژى 7ـى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ بەهاى دینارى بەرامبەر دۆلار دابەزاند لە 132 هەزار دینار بۆ 152 هەزار دینار، ئەوەش بازاڕى دراوى لە عێراق و هەرێمى کوردستان ناجێگیر کردووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

سەرەڕاى بەڵێنەکان بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار نزمە

ئارا ئیبراهیم

1 کاتژمێر پێش ئێستا