قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاوی نەخۆشخانەی شۆڕشی کردەوە

دانیار فاروق 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • قوباد تاڵەبانی نەخۆشخانەی شۆڕشی بەسەرکردەوە.
  • قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاوی نەخۆشخانەی شۆڕشی کردەوە.

پڕۆژەى پاڵاوتنى ئاوى نەخۆشخانەى شۆڕش، کە قوباد تاڵەبانی لە سەردانی پێشتریدا لە مانگی ئازار بۆ نەخۆشخانەکە بەڵێنی جێبەجێکردنی دابوو، بە وزەی نوێبووەوە کار دەکات و لە توانایدایە ئاوی پاک بۆ هەموو بەشەکانی نەخۆشخانەکە و بە تایبەتیش بەشەکانی چاودێری چڕ و تاقیگە و ژووری نەشتەرگەری دابین بکات.


وتەى قوباد تاڵەبانى لەبارەى پڕۆژەکە

  • سوپاسی پاڵپشتیکار و هەموو ئەو کەسانەی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدا هاوکاربوون.
  • دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هەموو نەخۆشخانەکانی دیکە لە رێگەی وزەی نوێبووەوە دابین دەکرێت.
  • بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خزمەتی نەخۆشەکان بکرێت.

لە دامەزراوە تەندروستییەکانی وەک نەخۆشخانەی گشتیی شۆڕش لە سلێمانی، بوونی سیستەمێکی پێشکەوتووی پاڵاوتنی ئاو (Water Treatment/Purification System) یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی سەلامەتی، بەتایبەت بۆ:

  • بەشی شوشتنی گورچیلە Dialysis: پێویستی بە ئاوێکی ئێجگار پاک و فلتەرکراو هەیە بە سیستەمی (RO) بۆ ئامێرەکانی شوشتنی گورچیلە.
  • ژوورەکانی نەشتەرگەری و تاقیگەکان: بۆ شوشتن و پاکژکردنەوەی (Sterilization) ئامێرە پزیشکییەکان.
  • خواردنەوە و بەکارهێنانی گشتی و دابینکردنی ئاوی تەندروست بۆ نەخۆش، هاوەڵان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

پێشكەوتووترین نەخۆشخانەی ددان لە سلێمانی كرایەوە

دانیار فاروق

2 کاتژمێر پێش ئێستا