پەیوەندیی نێوان شەکرە و تەندروستیی ئێسک
ئاسۆ فازیل 1 کاتژمێر پێش ئێستا
د. ڕەوشت جاف، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی، سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان شەکرە و تەندروستیی ئێسک، دەڵێت:
- نەخۆشیی شەکرە تەنیا کار لەسەر ئاستی شەکری خوێن ناکات، بەڵکو زیانێکی گەورە بە تەندروستیی ئێسک و جومگەکان دەگەیەنێت
- بەرزبوونەوەی شەکر بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێتەهۆی پووکانەوەی ئێسک، زیادبوونی مەترسیی شکان و درەنگ چاکبوونەوەی برینەکان، بەتایبەتی لە پێیەکاندا
- تێکچوونی دەمارەکان بەهۆی شەکرەوە وادەکات هەستکردن بە ئازار لە پێیەکاندا کەم ببێتەوە، ئەمەش وادەکات شکانە بچووکەکان یان فشارەکان هەستیان پێ نەکرێت و دۆخەکە بەبێدەنگی خراپتر ببێت
- لاوازیی سووڕی خوێن ڕێگری دەکات لە گەیشتنی ماددە خۆراکییە پێویستەکان بە ئێسکەکان، کە ئەمەش پرۆسەی خۆنوێکردنەوەی ئێسک خاو دەکاتەوە
- زۆر گرنگە تووشبووانی شەکرە بەردەوام چاودێریی ئاستی شەکری خوێنیان بکەن و پشکنین بۆ تەندروستی ئێسک و جومگەکانیان ئەنجام بدەن، بۆ ڕێگریکردن لە ئم ئاڵۆزییانە و پاراستنی توانای جووڵەیان
چەند زانیارییەک لەسەر تەندروستیی ئێسک
- خانمان مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی ئێسک زیاترە
- کەمیی جووڵە و چالاکیی جەستەیی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی ئێسک زیاد دەکات
- ئەو کەسانەی پێوانەی کێش و باڵایان لە 19 کەمترە مەترسیی تووشبوونیان بە فشەڵبوونی ئێسک زیاترە
- زۆریی ئاستی هۆڕمۆنەکانی ڕژێنی دەرەقی مەترسیی لاوازبوونی ئێسک زیاد دەکەن
خۆپارێزییەکان بۆ پاراستنی تەندروستیی ئێسک
- ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی
- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان
- وەرگرتنی بڕی پێویستی ڤیتامین دی لە ژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆڕدا
- لە کاتی وەرگرتن و بەکارهێنانی دەرمانەکان بۆ ماوەیەکی درێژ، لەسەر کاریگەرییە نەخوازراوەکانی ڕاوێژ بە پزیشكی پسپۆڕ بکرێت
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
ئاسۆ فازیل
1 کاتژمێر پێش ئێستا