وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری داشکاندنی 75٪ی لە سزای بەسەرچوونی ڤیزا و نشینگەی بیانییەکان دەرکرد
ژوان نیزام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاری داشکاندنی 75٪ی لە سزای بەسەرچوونی ڤیزا و نشینگەی بیانییەکان دەرکرد .
- 31ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵیش وەک دوا وادەی مۆڵەتەکە دەستنیشانکراوە.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە فەرمانی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیار درا بە داشکاندنی سزای دارایی بۆ ئەو هاوڵاتییە بیانییانەی کە ماوەی ڤیزا یان نشینگەکەیان بەسەرچووە.
وردەکاریی فەرمانەکە:
- بە ژمارە 32،557 لە ڕێکەوتی 15ی تشرینی یەکەمی 2026 دەرچووە.
- ئەو بیانییانەی بە شێوازی فەرمی و لە ڕێگەی ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و بە هەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە ڤیزاکانیان درێژ بکەنەوە، یان نەیانکردووە بە نشینگە.
- ئەو بیانییانەی نشینگەیان هەبووە و بەسەرچووە، دەتوانن سوودمەند بن.
ئەم بڕیارە تا ڕێکەوتی 31 کانوونی یەکەمی 2026 بەردەوام دەبێت، لەو ماوەیەدا، لە کاتی سەردانیکردنی هەر یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە، تەنها ٪25ی کۆی گشتی سزای دواکەوتنیان لێ وەردەگیرێت، کە پێشتر لە ڕێنمایی ژمارە یەکی ساڵی 2021ی وەزارەتدا دیاری کرابوو.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم بڕیار لەسەر لێخۆشبوونی سزاى هاتوچۆ و قەرزی کارەبا دەدات
ژوان نیزام
2 کاتژمێر پێش ئێستا