دوو یەختى کۆچبەران لە دەریاى ئیجە نوقمبوون و 12 کۆچبەر خنکان
جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- دوو یەختى کۆچبەران لە دەریاى ئیجە نوقمبوون.
- بەهۆی ڕووداوەکەوە 12 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا .
- تیمەکانی فریاگوزاری 21 کۆچبەریان لە خنکان ڕزگارکرد.
پێشڕەو عەبدوڵا نوێنەری پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەورووپا بە کەناڵ8ى ڕاگەیاند، ڕووداوى یەکەم لە دوورگەى لێسبۆس ڕوویداوە و تاوەکو ئێستا تەرمى شەش کۆچبەر دۆزراوەتەوە و هەشت کۆچبەر ڕزگارکراون و گەڕان بەدواى کۆچبەرەکانى دیکەشدا بەردەوامە.
پێشڕەو عەبدوڵا نوێنەری پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەورووپا:
- ڕووداوەى دووەم لە باکوورى دوورگەى سامۆس لە دەریارى ئیجە ڕوویداوە.
- تاوەکو ئێستا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە .
- 14 کۆچبەر ڕزگار کراون و گەڕان بەدواى ئەوانى دیکەشدا بەردەوامە.
- ئەو کەسانەى ڕزگارکراون گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانى یۆنان.
- کۆچبەرەکان تێکەڵەى چەند وڵاتێکن و گومان دەکرێت کوردیشیان تێدابێت بەڵام تاوەکو ئێستا ناسنامەکەیان ئاشکرا نەکراوە.
هاوکات، ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند، بەیانى ئەمڕۆ لە دوو ڕووداوى جیادا لە دەریای ئیجە 12 کۆچبەری نایاسایی خنکان.
بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکانی پەیوەست بە کۆچبەران، لە سەرەتای ساڵی 2024ـەوە تاوەکو ئێستا 1370 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون یان بێسەروشوێن بوون.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
گەشتە کوشندەکەی کۆچبەرانی کورد بۆ ئەوروپا؛ لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا
جەبار حسین
2 کاتژمێر پێش ئێستا