دوو مامۆستای کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی لە لیستی %2ـی زانایانی جیهاندا دیاریکران
ئاسۆ فازیل 56 خولەک پێش ئێستا
هەڵبژاردنی دوو مامۆستای کۆلێژی پزیشکی لە لیستی %2ـی زانایانی جیهان
- 18 کەس وەکو %2ـی زانایانی جیهان دیاری کران
- لە ئەو 18 کەسەدا دوو مامۆستای کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی تێدایە
- پ.د.هێشوو سلێمان ڕەحمان و پ.ی د. محەممەد ئیبراهیم محێدین، وەکو دوو مامۆستای کورد ناویان لە لیستی %2ـی زانایانی جیهاندایە
پێوەرەکانی هەڵبژاردنی توێژەران بۆ لیستی %2ـی زانایانی جیهان
- ژمارەی بڵاوکردنەوەی توێژینەوە زانستییەکان لە گۆڤارە باوەڕپێکراوەکانی جیهان
- ژمارەی یەکەی کاریگەری توێژینەوەکان
- ژمارەی ئاماژەپێدان و بەکارهێنانی توێژینەوەکان لەلایەن توێژەرانی نێودەوڵەتییەوە
بۆچی پ.د.هێشوو سلێمان ڕەحمان وەکو توێژەرێکی کورد لە لیستی %2ـی زانایانی جیهاندا هەڵبژێردرا؟
- نزیکەی نۆ هەزار ژمارەی ئاماژەپێدانی توێژینەوەکانی لەلایەن توێژەرانی نێودەوڵەتییەوە هەیە
- خاوەنی 178 توێژینەوەی بڵاوکراوەیە لە گۆڤارە باوەڕپێکراوەکانی جیهان
- توێژینەوەیەکی پ.د. هێشوو سلێمان توێژینەوەیەکی لەسەر کاریگەرییە تەندروستییەکانی لیمۆ هەیە و یەکێکە لە توێژینەوە بەناوبانگەکانی
- خاوەنی توێژینەوەیەکە سەبارەت بە کاریگەریی گیای کاشما لەسەر شێرپەنجەی کۆڵۆن
- پێکەوتەیەکی تایبەتی دروست کردووە چارەسەری مشەخۆری خوێن لە ئاژەڵدا کە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
ئاسۆ فازیل
56 خولەک پێش ئێستا