سەرۆککۆمار مەرسوومی دەستبەکاربوونی بۆ سێ جێگرەکەی زەیدی و 11 وەزیری نوێ دەرکرد
کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- مەرسوومى کۆمارى بۆ دەستبەکاربوونى سێ جێگرەکەى عەلى زەیدى دەرکرا.
- مەرسوومى کۆمارى بۆ دەستبەکاربوونى 11 وەزیرى کابینەکەى زەیدى دەرکرا.
- مەرسوومەکان بە واژۆى نزار ئامێدى سەرۆککۆمارى عێراق دەرکراوە.
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عێراق مەرسوومێکی کۆماری دەرکردووە بۆ دەستبەکاربوونی 11 وەزیر و سێ جێگرەکەی سەرۆکوەزیران ئەوەش بەگوێرەی 76ـی دەستوور و لەسەر ڕەزامەندی ئەنجوومەنی نوێنەران بە زۆرینەی ڕەها بۆ پێدانی متمانە بە وەزیر و جێگرانی سەرۆکوەزیران.
ناوەڕۆکى مەرسوومەکە:
- سەرۆکوەزیرانی عێراق مەرسوومە کۆمارییەکە جێبەجێبکات.
- مەرسوومەکە لە ڕۆژی سوێندخواردنی یاساییەوە لەلایەن سێ جێگرەکە و 11 وەزیرەکە لە 15ـی تشرینی یەکەم جێبەجێ بکرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاوبکرێتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕۆژی 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، بە ئامادەبوونى زیاتر لە 268 پەرلەمانتار، کابینە وەزارییەکەی عەلی زەیدی و هەڵبژاردن سێ جێگرەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق تەواوکرا جگە لە پۆستی وەزیرى کۆچ و کۆچبەران و بەربژێرى پارتى بۆ جێگرى چوارەمی سەرۆکوەزیرانى عێراق.
لە دانیشتنەکەدا، هەریەک لە موحسین مەندەلاوى و لەیس خەزعەلى و محەممەد تەمیم دەنگیان پێدرا بۆ پۆستى جێگرانى سەرۆکوەزیران.
وەزیرەکانی دەنگیان پێدرا بریتین بوون لە:
- ڕێباز حەملان دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە.
- یاسر مالیکى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى ناوخۆ.
- نایف شەممەرى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى بەرگرى.
- سەفا کینانى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى وەرزش و لاوان.
- قوتەیبە غازى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى پلاندانان.
- حەیدەر بەها دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.
- یاسین عیساوى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى ڕۆشنبیری.
- محەممەد موسەوى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى.
- محەممەد دەڕاجى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى ئابووری ژمارەکان.
- عەلى عەبدولهادى دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى گەشتوگوزار
- محەممەد سەمعان دەنگى پێدرا بۆ پۆستى وەزارەتى دەوڵەت.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
بەربژێری پارتی بۆ جێگری سەرۆکوەزیران دەنگی لەسەر نەدرا و دانیشتنەکە کۆتایی هات
کیژان مەحمود
2 کاتژمێر پێش ئێستا