عێراق هەناردەی نەوتی بۆ سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل بەرزکردەوە

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • بەهۆى داخرانى گەرووى هوورمزەوە هەناردەى نەوتى عێراق کەمیکرد بوو.
  • وەزارەتى نەوت گەرووى هوورمز و دەروازەى دیکە بۆ هەناردەکردن بەکارهێناوە.
  • بەرزبوونەوەى هەناردە کاریگەرى ڕاستەوخۆى لەسەر داهات دەبێت.
  • 90%ـى داهاتى عێراق لە نەوتەوە سەرچاوە دەگرێت.

محەممەد باسم خزەیر، وەزیرى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، تێکڕاى هەناردەى نەوت لەم مانگەدا لە هەر سێ دەروازەکە؛ گەرووى هوورمز، بەندەرى جەیهان و بە تانکەر لە ڕێگەى بەندەری بانیاسی سووریا، گەیشتووەتە زیاتر لە سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا.

محەممەد باسم خزەیر:

  • سەرەڕاى دۆخى جەنگ لە گەرووى هوورمز، توانیومانە لە مانگى ئەیلوولدا ڕۆژانە بە تێکڕاى سێ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکەین.
  • تێکڕاى هەناردەکردن لە سەرەتاى ئەم مانگەوە تاوەکو ئەمڕۆ بۆ سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە.
  • هەناردەکردنەکەش بۆ بازاڕەکانى ئاسیا و ئەورووپا و ئەمریکا بووە.
  • هەوڵدەدەین تێکڕاى هەناردەکردنى نەوت زیاد بکەین لەپێناو بەدەستهێنانى داهاتى زیاتر بۆ خەزێنەى دەوڵەت.

عێراق کە نزیکەی 90%ـی داهاتەکەی لە فرۆشتنی نەوتەوە دەستدەکەوێت، پێش دەستپێکردنی جەنگى ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ـی شوبات ڕۆژانە نزیکەی 4 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمدەهێنا، هەروەها مانگانە بە تێکڕا 105 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد، کە زۆرینەى لە بەندەرەکانى بەسرەوە و  لە ڕێگەی گەرووی هوورمزەوە بوو.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

وەزیرى نەوت: هەناردەى نەوت نیمچە ئاسایی بووەتەوە

هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان 180 بۆ 200 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا

رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا