داشکاندنەکەى کارەبا؛ زیاتر لە 500 ملیار دینار قەرز دراوەتەوە

مەعاز فەرحان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • داشکاندنى 50%ـى قەرزى کارەبا کۆتاییهات.
  • 30%ـى هاوبەشان قەرزیان لەلا ماوە.
  • داهاتى پرۆژەى ڕووناکى بۆ خەرجییەکانى کارەبا تەرخان دەکرێت.

پرۆژەى ڕووناکى، دوایین داتاى داشکاندنى 50%ـى قەرزى کارەباى بڵاوکردەوە و ئاشکراى کرد هاوبەشان زیاتر لە 500 ملیار دینار قەرزیان داوەتەوە.


دوایین داتاکان دواى کۆتاییهاتنى وادەى داشکاندنەکە:

  • لێخۆشبوون بۆ زیاتر لە 400 ملیار دیناری قەرزی پێش ڕووناکی کراوە.
  • زیاتر لە 70%ـى هاوبەشانی کارەبا هیچ قەرزێکیان لەسەر نییە.
  • ئەو هاوبەشانەى قەرزییان لەسەر ماوە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەکرێتە قیستی درێژخایەن.

کۆی گشتیى داشکاندنى 50%ـى قەرزى کارەبا:

ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند: 951,098

  • بڕی لێخۆشبوون: 403.13 ملیار دینار
  • بڕی کۆکراوە: 500.61 ملیار دینار

داهاتەکە چى لێدێت؟

پرۆژەى ڕووناکى لە ڕاگەیێنراوەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە، داهاتی کۆکراوە، بە داهاتی پرۆژەی ڕووناکیشەوە، "سوودیان لێوەرگیراوە بۆ پڕکردنەوەی بەشێکی خەرجییەکانی سێکتەری کارەبا کە لەئێستادا بڕەکەی زیاترە لە 350 ملیار دینار لە مانگێکدا".

داشکاندنى قەرزى کارەبا لە دوو قۆناغدا بوو:

  • یەکەمیان لە 3ـى ئاب تاوەکو 10ـى ئەیلوول.
  • قۆناغى دووەم لە 24ـى ئەیلوول بۆ 18ـى تشرینى یەکەم بوو.

بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە بێت، تاوەکو ئەمڕۆ، زیاتر لە 90%ـی هاونیشتمانییان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

یەک ملیۆن هاوبەش 400 ملیار دینار قەرزى کارەبایان داوەتەوە

مەعاز فەرحان

2 کاتژمێر پێش ئێستا