یەک ملیۆن هاوبەش 400 ملیار دینار قەرزى کارەبایان داوەتەوە

مەعاز فەرحان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • داشکاندنى قەرزى کارەبا لە کۆتاییدایە.
  • تەنیا ئەمڕۆ زیاتر لە 40 هەزار هاوبەش قەرزیان داوەتەوە.
  • ئەو هاوبەشانەى قەرز نادەنەوە دەکرێت بە قیست بۆیان.

پرۆژەى هەژمارى من، کەمێک لەمەوبەر _کاتژمێر 7:00_ دوایین داتاکانى تایبەت بە داشکاندنى 50%ــى قەرزى کارەبا بۆ کەناڵ8 نارد، تاوەکو ئەو کاتە یەک ملیۆن هاوبەش قەرزیان داوەتەوە و بەبڕى 400 ملیار داشکاندن کراوە، کەواتە بڕى ئەو قەرزەى دراوەتەوە 400 ملیار دینارە.

داتاکان بەمجۆرەن:

  • ڕێژەی هاوبەشان کە هیچ قەرزێکیان لەسەر نییە لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 65%ـە.
  • ئەوانەى قەرزیان نەداوەتەوە کەمتر لە 150 هەزاریان لەسەر ماوە.
  • کۆی گشتیی بڕی لێخۆشبوون لە هەردوو هەڵمەتەکەی لێخۆشبوونی قەرزی پێش ڕووناکی: نزیکەی 400 ملیار دینار.
  • کۆی گشتیی هەموو لێخۆشبووەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لە سەرەتای پڕۆژەکە تاوەکو ئێستا: نزیکەی نیو تریلیۆن دینار.
  • ژمارەی ئەو هاوبەشانەی تەنیا ئەمڕۆ قەرزیان داوەتەوە زیاتر لە 40 هەزار هاوبەش و ژمارەکە لە زیادبووندایە.
  • بڕی لێخۆشبوون لە قەرزی پێش ڕووناکی تەنیا لە ئەمڕۆدا: زیاتر لە 15 ملیار دینار و لە زیادبووندایە.
  • کۆی گشتیی ژمارەی سوودمەندان لە داشکاندنی قەرزی پێش ڕووناکی لە هەردوو هەڵمەتەکە: نزیکەی یەک ملیۆن.

نووسینگەى پرۆژەى ڕووناکى ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەوانەی کە قەرزییان لەسەر ماوە و تاوەکو نیوەشەو سوود لە داشکاندنەکە نەبینن، ئەوا دەبێتە قیستی مانگانە لە 6 تاوەکو 24 مانگی بەگوێرەى جۆری هاوبەشەکە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

کارەباى سلێمانى: ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژى داشکاندنى 50%ـى قەرزى کارەبایە

پارەى ئەو کارەبایەى بە عێراق دەفرۆشرێت بۆ کۆمپانیاکانە

مەعاز فەرحان

1 کاتژمێر پێش ئێستا