پارەى ئەو کارەبایەى بە عێراق دەفرۆشرێت بۆ کۆمپانیاکانە

ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • چەند ساڵێکە هەرێمى کوردستان کارەبا بە عێراق دەفرۆشێت.
  • ئەمشەو داشکاندنى 50%ـى قەرزى کارەبا کۆتایى دێت.
  • 50 ڕۆژ مۆڵەت دەدرێتە هاوبەشان بۆ ئەوەى پارەى کارەبا بدەن.
  • ڕێکارى بڕینى کارەباى ئەو هاوبەشانە بەردەوام دەبێت کە لە وادەى دیاریکراودا پارە نادەن.

عەزیز ئەحمەد، جێگرى بەڕێوەبەرى نووسینگەى سەرۆکوەزیران بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، لەم کاتەدا پێدانى کارەبا بە حکومەتی عێراق لە هەزار مێگاوات کەمترە، ئەوەش بەهۆی وەرزەکەوە کە هاوڵاتییانی عێراق هاوشێوەی هەرێمی کورستان خواستیان لەسەر کارەبا کەمترە.


ناوەڕۆکى لێدوانەکەى عەزیز ئەحمەد :

  • داهاتى هەناردەى کارەبا بۆ حکومەتی عێراق ڕاستەوخۆ بۆ کۆمپانیاکان دەگەڕێتەوە.
  • بڕینى کارەباى ئەو هاوبەشانەى کە پارەى کارەبا لە ماوەى دیارییکراودا نادەن بەردەوامە.
  • پسووڵەکردنى کارەباى هەر هاوبەشێک 31 تاوەکو 35 ڕۆژە.
  • 50 ڕۆژیش کاتیان پێدەدرێت بە کۆى گشتى 80 ڕۆژ دەکات بۆ ئەوەى پارەى خۆیان بدەن.
  • ئەمە بەردەوام دەبێت و پێویستە دادپەروەریی بۆ سێکتەرەکە بگەڕێتەوە.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی 50 هەزار هاوبەشی ڕووناکی سوود لە داشکاندنی 50% وەربگرن، پارەی پسووڵەی مانگانەی ڕووناکییان، کە کۆی گشتی دەگاتە 20 ملیار دینار، گواستراوەتەوە بۆ قەرزی کۆن، ئەوەشى "وەک بەشێک لە کارئاسانییەکانی پڕۆژەی ڕووناکی" ناوبردووە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

پسووڵەی 50 هەزار هاوبەشی ڕووناکی دەخرێتە ناو داشکاندنی 50%

کارەباى سلێمانى: ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژى داشکاندنى 50%ـى قەرزى کارەبایە

ئارام قەرەداغی

1 کاتژمێر پێش ئێستا