بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە: بۆ کردنەوەی بەشی چاودێریی چڕ چاوەڕوانی وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانین

ئاسۆ فازیل 2 کاتژمێر پێش ئێستا
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە

د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە، لە دیمانەیەکی تایبەتی دێسکی تەندروستیی کەناڵ8 دەڵێت:

  • ئامادەکاری تەواومان بۆ کردنەوەی بەشی چاودێریی چڕ لە هەڵەبجە کردووە
  • لە ڕووی ئامادەکردنی بینا و دابینکردنی ئامێرە پزیشکییەکانەوە قۆناغێکی باشمان بڕیوە
  • بۆ تەواوکردنی تەواوی ئامێرەکان و پێداویستییە تەکنیکییەکان پێویستمان بە زیاتر لە ملیارێک دینارە و بە نوسراو داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆمان سەرف بکات
  • لە هەموو پێداویستییەکان گرنگتر دامەزراندنی سەرچاوەی مرۆییە بۆ بەشی چاودێریی چڕ، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجومەنی وەزیران بێ وەڵامە و چەندین جار نوسراومان کردووە، بەڵام بێ وەڵام بووە
  • ئەنجومەنی ڕاژەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێ وەڵامە لە وەڵامدانەوەی داواکارییەکەمان بۆ دامەزراندنی ستافی پزیشکی پێویست بۆ بەشی چاودێریی چڕ  

باوترین ئەو حاڵەتانەی پێویستیان بە چاودێریی چڕە

  • نەخۆشییەکانی فریاکەوتنەکانی دڵ
  • زەبری توند
  • ئاڵۆزییەکانی دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری
  • هەوکردنە توندەکان
  • سوتاویی توند

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

د. ئازاد مستەفا: 30 کارمەندمان بۆ دابمەزرێنن، دەتوانین چاودێریی ورد بێ بەرامبەر لە هەڵەبجە بۆ خەڵک فەراهەم بکەین

ئاسۆ فازیل

2 کاتژمێر پێش ئێستا