کریستیان ئامانپوور دوای 43 ساڵ سی ئێن ئێن جێدەهێڵێت

مەعاز فەرحان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • کریستیان ئامانپوور یەکێک لە ناسراوترین ڕۆژنامەوانەکانى جیهانە.
  • وازهێنانەکەى دواى ئەوە دێت خاوەندارێتى کەناڵى CNN دەگۆڕدرێت.
  • کەناڵى سى ئێن ئێن یەکێکە لە ڕەخنەگرانى ئیدارەى ترەمپ.

ڕۆژنامەوانى ناسراو کریستیان ئامانپوور ڕایگەیاند، کەناڵی سی ئێن ئێن جێدەهێڵێت دوای 43 ساڵ کارکردنی وەک یەکێک لە دیارترین ڕۆژنامەوانە نێودەوڵەتییەکانی کەناڵەکە.


ئامانپوورى تەمەن 68 ساڵ:

  • دوای بیرکردنەوەی ورد بۆ ماوەی چەند مانگێک و ئەزموونکردنی چەند شەوێکی بێخەو، وەک ئەوەی ئێوە خەیاڵتان پێدەکرێت، بڕیارم داوە لە سی ئێن ئێن جیا ببمەوە.
  • بەرنامەی هەواڵی ڕۆژانەم لە کەناڵی سی ئێن ئێن کەمدەکرێتەوە بۆ هەفتەی جارێک تاوەکو مانگی حوزەیرانی داهاتوو.
  • لە هەمان کاتدا بەرنامەی کەناڵی PBSیش کۆتایی دێت.
  • چاوەڕوانی پڕۆژەی نوێی سەرنجڕاکێش لە داهاتوودا دەکەم.
  •  هەمیشە ڕەگداکوتانە پشتیوانى سی ئێن ئێن دەکەم هیوادارم مێژووی ڕۆژنامەگەری خۆى بپارێزێت.
  • ئامانپوور، بۆ سى ئێن ئێن: لەبیرت بێت "هەمیشە ڕاستگۆبە نەک بێلایەن."

هۆکارى وازهێنانەکەى

  • ڕاگەیاندنى وازهێنانەکەى چەند هەفتەیەک دوای ئەوە هات کە کۆمپانیای میدیایی پارامۆنت سکایدانس بە فەرمیی کۆمپانیای وارنەر برۆس دیسکۆڤەری خاوەندارى سی ئێن ئێنى گرتە دەست.
  • ئەو یەکگرتنە نیگەرانییەکانی لەبارەى سەربەخۆیی سی ئێن ئێن دروستکردووە.
  • چونکە بنەماڵەی ئێلیسۆنى خاوەنى کۆمپانیاى پارامۆنت، هاوپەیمانی نزیکیی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکان – کە ڕەخنەگرێکی توندی سى ئێن ئێنە.
  • ئامانپوور ئاماژەی بەم یەکگرتنە نەکردووە، بەڵام جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی بە "سەربەخۆبوون" کردووەتەوە.
  • سەربەخۆبوون گرنگە بە تایبەتی لەمڕۆدا لەکاتێکدا ڕووبەڕووی فشاری بێ وێنە دەبینەوە لە هەموو لایەنەکانەوە، سیاسی، دارایی.

مارک تۆمپسۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کەناڵی سی ئێن ئێن:

  • 43 ساڵ، بە دڵسۆزی و هاوڕێیەتی سەرنجڕاکێش کارى کردووە.
  • وەک زۆرێک لە کارمەندانى سی ئێن ئێن کە هەواڵەکە دەبیستن، زۆر بەداخەوەم کە بینیم دەڕوات.
  • گەیشتوومەتە قبوڵکردنی ئەوەی کە ئەمە کاتێکی گونجاوە بۆ ئەو، چ لە ڕووی کەسی و چ لە ڕووی پیشەییەوە.

ئامانپوور ڕۆژنامەوانێکى نێودەوڵەتى

ئامانپوور، لەدایکبووی بەریتانیایە، بۆ یەکەمجار بە بینەرانی سی ئێن ئێن لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ناسرا بەهۆی ڕووماڵکردنی جەنگی کەنداو لە ساڵی 1991 کە دوای لەشکرکێشی عێراق بۆ سەر کوێت لە ساڵی 1990دا.

لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا دیمانەى لەگەڵ زۆرێک لە سەرکردەکان و بڕیار بەدەستان لە شوێنە گەرمەکانی وەک عێراق، ئەفغانستان، پاکستان، سۆماڵ، ڕواندا و باڵکان کردووە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

سێ میدیای دیاری ئەمریکا سکاڵا لەسەر ئیدارەی ترەمپ تۆمار دەکەن

مەعاز فەرحان

2 کاتژمێر پێش ئێستا