چوارچێوەی هەماهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت
ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە:
- چوارچێوەی هەماهەنگی داوای یەکلاییکردنەوەی سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمان دەکات.
- چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندبوونی خۆی بە دوایین وادەی کۆکردنەوەی چەک دووپاتکردەوە.
- جارێکى دیکە پشتیوانى بۆ کابینەکەى عەلى زەیدى دووپاتدەکاتەوە.
سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان لە نووسینگەی تایبەتیی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبوونەوە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئامادەبوو.
ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکە:
- گفتوگۆ لەسەر پرسە سیاسی، پەرلەمانی، خزمەتگوزاری و بابەتە هەرێمایەتییەکان کرا.
- گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی سەرۆکایەتی و ئەندامانی لیژنەکانی پەرلەمان کرا.
- جەخت لە یەکلاییکردنەوەی شایستەکان دەکەینەوە بەگوێرەى لێهاتوویی و هاوسەنگی و هاوبەشیی نیشتمانی.
- لیژنەیەکی باڵا بۆ دیاریکردن و لێکۆڵینەوە و بەداوادچوون بۆ سەرجەم ئەو یاسایانەی لە دەستووردا هاتوون و پەکخراون پێکدەهێنرێت.
- ئەو یاسایانە کارەکانی پڕۆگرامی حکومەتیان لەسەر وەستاوە.
- جەخت لە پاڵپشتیکردنی حکومەت لەگەڵ پابەندبوون بە پڕۆگرامی کابینەکە دەکەینەوە.
بازاڕ و چەک
یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بووە لەبارەی سیاسەتیی دارایی و باشترکردنی دۆخی ژیان و خزمەتگوزارییەکان و ڕێکخستنی جووڵەی بازاڕ، جەخت لە دابینکردنی پارەی پێویست بۆ پڕۆژەکانی پەرەپێدان و چارەسەرکردنی هەژاری و بێکاری کراوەتەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی، پابەندبوونی خۆی کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت لە دوایین وادەى خۆیدا کە 30ـی حوزەیرانی 2027ـــە دووپاتکردووەتەوە.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
هومام حەموودى: حکومەت کار بۆ کۆتایهێنان بە بوونى سەربازى پەکەکە و تورکیا و ناتۆ دەکات
سەرۆککۆمار مەرسوومی دەستبەکاربوونی بۆ سێ جێگرەکەی زەیدی و 11 وەزیری نوێ دەرکرد
ئارام یوسف
2 کاتژمێر پێش ئێستا