بەهاى ئەمڕۆى دینار بەرامبەر دۆلار

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
فۆتۆ؛ حەمە سوور
فۆتۆ؛ حەمە سوور

پووختەى هەواڵەکە:

  • بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر دینار 18 هەزار لە نرخى فەرمیى زیاترە.
  • لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار بەرز و نزم دەکات.
  • ڕێکارەکانى حکومەتى زەیدى لە بازاڕدا ڕەنگیان نەداوەتەوە.

لە بازاڕى دراوى هەولێر و سلێمانییەوە نرخەکان بۆ کەناڵ8 نێردران، تێیدا ئەمڕۆ سێشەممە بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار نزمە و 100 دۆلار بە 168 هەزار دینارە.


بەهاى ئەمڕۆى دراوەکان:

  • 100 دۆلار بە 168 هەزار دینارە.
  • 100 یۆرۆ بە 188 هەزار دینارە.
  • 100 پاوەن بە 220 هه‌زار دینارە.
  • 100 لیره‌ی توركی به‌ 3 هه‌زار و 450 دینارە.
  • 100 هەزار تمەن بە شەش هەزار و 700 دینارە.

ناجێگیرى بەهاى دینار بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان، دواى نزیکەى 15 ڕۆژ لە گۆڕانکارییەکانى بەهاکەى دێت لە لایەن حکومەتى عەلى زەیدییەوە، کە تێیدا بڕیار درا بەهاى فەرمیى 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار بێت.

لە کاردانەوەى بەرزبوونەوەکەیدا لە بازاڕ، 14ـى تشرینى یەکەم، حەیدەر عەبودی گوتەبێژی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند، حکومەت و بانکی ناوەندی پلانێکی داڕێژراویان هەیە بۆ ئەوەى نرخی یەک دۆلار لە بازاڕدا بکەن بە هەزار و 550 دینار.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

100 دۆلار گەیشتە 169.000 دینار

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا