فراکسیۆنى نەوەى نوێ: هەر ئێستا ئامادەین پەرلەمان چالاک بکەینەوە
کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە:
- فراکسیۆنى نەوەى نوێ لایەنەکان بەهۆکارى کارانەکردنەوەى پەرلەمان تۆمەتبار دەکات.
- بەبێ ئەوەى ناوى بهێنێت لایەنێک بە هۆکارى کارانەکردنەوەکە دەزانێت.
- نەوەى نوێ بۆچوونى وایە هیواکانى خەڵک بۆ گۆڕانکارى بەدینەهاتوون.
فراکسیۆنى نەوەى نوێ، بەبۆنەى تێپەڕبوونى دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردنى پەرلەمان ڕایگەیاند، خەڵکی بەشخوراو بە ئومێدی گۆڕانکاریی چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، بەڵام ئەوەتا هەموو جیهان شاهیدن کە هەندێک لایەنی سیاسیی بەهۆی دەستبەردارنەبوونی لە پۆست و سازشنەکردن بەگوێرەى بەرکەوتەی هەڵبژاردن خەریکە ئەزموونی هەرێمی کوردستان بەرەو لێواری لەناوچوون دەبات.
فراکسیۆنى نەوەى نوێ:
- چەندین جار فراکسیۆنی نەوەی نوێ و سەرۆکی تەمەنی پەرلەمان هەوڵیاندا کۆبوونەوەی پەرلەمان بکرێت و دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵبژێردرێت.
- هەرەمی دەسەڵات و هەندێک لایەنی دیکە کە ئەمڕۆ هاتوون باس لە چالاککردنەوەی پەرلەمان دەکەن، هەر ئەوان بوون بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد.
- نەیانهێشت ڕێژەی یاسایی دانیشتنەکە تەواو بێت و پەرلەمان چالاک بێتەوە.
- بەرپرسیارێتیی مێژوویی ئەم چەقبەستووییەش دەخەینە ئەستۆی ئەو لایەنانەی بەرژەوەندیی حیزبییان خستە سەرووی ئیرادەی گەل و یاساوە.
- فراکسیۆنەکەمان بە کردەیی ئامادەیە هەر ئێستا پەرلەمان چالاک بکاتەوە ئەگەر لایەنەکانی دیکەش هەمان ویستیان هەیە.
يەکەم دانیشتنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە دووى کانوونی یەکەمی 2024 بەڕێوەچوو. پەرلەمانتاران سوێندى دەستبەکاربوونیان خوارد، بەڵام دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵنەبژێردرا و دانیشتنەکە بە کراوەیى بەجێهێڵدرا.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
فراكسیۆنی پارتی بۆ فراکسیۆنەکان: با دانیشتنى یەکەمى پەرلەمان تەواو بکەین
کەناڵ8
1 کاتژمێر پێش ئێستا