/

سێ پرۆژەی عێراق بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر ئاشكرا دەكرێت

وەزارەتی کارەبای عێراق، دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی سێ پڕۆژەی وزەی نوێبووەوە بە ئامانجی بەرهەمهێنانی 2500 مێگاوات

وەزارەتی کارەبای عێراق، دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی سێ پڕۆژەی وزەی نوێبووەوە بە ئامانجی بەرهەمهێنانی 2500 مێگاوات وەک بەشێک لە بەرنامەیەک کە ئامانجی بەرهەمهێنانی حەوت هەزار و 500 مێگاواتە بە پشتبەستن بە وزەی خۆر.

شەیما مەزهەر، سەرۆکی بەشی بەڕێوەبردنی جۆرایەتی لە وەزارەتی کارەبای عێراق، دروستکردنی سێ پڕۆژەی وزەی نوێبووەوەی راگەیاند، بە ئامانجی بەرهەمهێنانی 2500 مێگاوات، کە لە قۆناغی یەکەمی بەرنامەیەکدایە بە ئامانجی بەرهەمهێنانی حەوت هەزار و 500 مێگاوات کارەبا لەوزەی خۆرەوە.

جەختیشیکردەوە لەسەر ئەوەی پڕۆژەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەشدارن لە پاکڕاگرتنی ژینگە بەکەمکردنەوەی دەرچووە زیانبەخشەکان، کەلە وێستگە کارەباییەکانەوە دەردەچێت.

گوتیشی، تیمی دەستپێشخەری نیشتمانی لە قۆناغی داهاتوودا کار دەکات بۆ ئاسانکردنی رێوشوێنەکانی جێبەجێکردنی بڕیاری 120ی ساڵی 2018 سەبارەت بە باجی گومرگ بۆ کەرتە تایبەتەکان و هێنانی کەرەستەکانی سیستەمی خۆر.