/

کواڵکۆم تایبەتمەندی نامە ناردن لەرێگەی مانگی دەستکردەوە دەوەستێنێت

دوای 10 مانگ لە راگەیاندنی تایبەتمەندی ناردنی نامە لەرێگەی مانگی دەستکردەوە، کۆمپانیای کوالکۆم، ئەم تایبەتمەندییەی لە سیستمی ئەندرۆیدا کۆتایی پێهێنا.

تایبەتمەندییەکەی کۆمپانیای کواڵکۆم ناوی (سناپدراگۆن سەتەلایت)ە،Snapdragon Satellite ، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای پەیوەندیی مانگە دەستکردەکانی (ئیریدیەم) Iridium، لە کانوونی دووەمی ئەمساڵدا راگەیەندرا، تێیدا کاری بە سیستمی SOSی مانگی دەستکرد دەکرد، تێیدا بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید، لەکاتی نەمانی نیشانەدەیتوانی لەرێگەی مانگی دەستکردەوە نامە بۆ کەسی بەرامبەر بنێرێت.

ئامانجی دروستکردنی تایبەتمەندیSnapdragon Satellite ، وەڵامدانەوەیەک بوو بۆ تایبەتمەندی SOSـی کۆمپانیایی ئەپڵ، کە لە زنجیرەی ئایفۆن 14ـەوە لە مۆبایلەکانیدا جێگیری کردبوو.

کۆمپانیای Idridiumی دابینکەری مانگە دەستکردەکان بۆ  کۆمپانیای کواڵکۆم، لەم بارەیەوە دەڵێت "هەردوو لایەن بەسەرکەوتوویی ئەم تایبەتمەندیەیان پەرەپێداوە بەڵام دروستکەرانی مۆبایلە زیرەکەکان ئەم تایبەتمەندیەیان لە مۆبایلەکانیاندا بەکار نەهێناوە و بازاڕی نەبوو"، هەروەها گوتیشی : گرانی و تێچووی نامە ناردن لەرێگەی مانگە دەستکردەکانەوە، بووەتە هۆی ئەوەی دروستکەرانی مۆبایلە زیرەکەکان لە بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە پاشگەزببنەوە.