پاش ونبوونی تەماتەیەک کە لە وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان چێنرابوو، دوای هەشت مانگ لەلایەن ستافی کەشتیوانانەوە دۆزرایەوە.
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ كه‌شتیوانێک بە ناوی فرانک روبیۆ، یه‌كه‌م ته‌ماته‌ی له‌ناو وێستگەی بۆشایی ئاسماندا روواند، بەڵام پاش ماوەیەک، کەشتیوانەکە گوتی، ته‌ماته‌كانی دیارنەماون.
پاش ئەو ونبوونە ناڕوونەی بەسەر تەماتەکاندا هات، روبیۆ رۆژانه هه‌شت بۆ 20 کاتژمێر به‌دوای ته‌ماته‌كه‌دا گه‌ڕاوه، بەوهۆیەشەوە به خواردنی ته‌ماته‌كه تاوانبار كرا، ئەمەش بووەهۆی ئەوەی له 27ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ، ناسا كه‌شتییه‌وانه‌كه‌ی نارده‌وه سه‌ر زه‌وی.
رۆژی شه‌شی كانوونی یه‌كه‌می 2023، كه‌شتیوانه‌كانی هاوه‌ڵی روبیۆ له وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان، توانیان شوێنی ته‌ماته‌كه دیاری بكه‌ن و بیدۆزنەوە، بەوهۆیەشەوە ناسا بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ کەشتیوانەکە دەرکرد.