گواستنەوەی گەنم لە ئەوروپاوە بە رێگەیەکی "مەترسیدار"دا تێدەپەڕێت

پرۆسەیەکی چنیەوەی گەنم فۆتۆ: google
پرۆسەیەکی چنیەوەی گەنم فۆتۆ: google

گواستنەوەی گەنم لە ئەوروپاوە بە رێگەیەکی "مەترسیدار"دا دەڕوات بۆ تێپەڕاندنی کەناڵی سوێس، ئەمەش ماوەی گواستنەوەکانی زیاتر و نرخەکانیشی گرانتر کردووە.

کەشتییەکانی هەڵگری دانەوێڵە بەردەوام رێڕەوی گواستنەوەکانیان دەگۆڕن بۆ رێگەی سەختتر و درێژتر، بۆ خۆ بەدوور گرتن لە کەناڵی سوێس.

نرخی گواستنەوەکان، لەیەکێتیی ئەوروپا، ئۆکرانیا و رووسیاوە بۆ ئاسیا و ئەفریقا لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمدا بە رێژەی 42٪ بەرزبووەتەوە، بەراورد بە مانگی رابردوو، کە 8٪ بووە.

بەگوێرەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی، ژمارەی گواستنەوەکان بە رێژەی 40٪ کەمیکردووە، بەراورد بە ساڵی رابردوو.

ئەمە لەکاتێکدایە بازاڕی دانەوێڵە لەماوەی دوو ساڵدا بە بارودۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و دابەزینی ئاستی ئاو لە کەناڵی پەنەما و راگرتنی گواستنەوەکان لە دەریای رەش لەلایەن رووسیاوە، ئەمەش کاریگەریی دەبێت لەسەر دابینکردنی خۆراک و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکانەوە.