شەپۆلێکی بەفربارینی چڕ وڵاتی چینی گرتووەتەوە

پاکردنەوەی شەقامەکان لە چین، فۆتۆ: AP

دەزگای کەشناسی چین رایگەیاند، شەپۆلێکی چڕی بەفربارین باکووری رۆژئاوای وڵاتی چینی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە زۆرێک لە رێگا سەرەکییەکان داخراون و ژمارەیەکى زۆری هاوڵاتییش گیریانخواردوە.

کەشناسی چین دەشڵێت، بارینى 74 سانتیمەتر بەفر و بەهێزیی شەپۆلەکە ئەرکی تیمەکانی قورسکردووە.

تیمەکانی فریاگوزاریی چین دەستیانکردووە بە پاکردنەوەی رێگاکان و بەهاناوەچوونی هاوڵاتییان.

کاربەدەستانی ناوچەی ئینجیوکوان، زیاتر لە 40 هەزار هاوڵاتییان رزگارکردووە و گوستراونەتەوە بۆ کەمپێکی کاتیی.

دەزگای کەشناسی چین گوتیشى، پێشبینى ئەوەش دەکات، شەپۆلەکە تاوەکو چەند رۆژێکی دیکە بەردەوادەمبێت و لەڕۆژانی ئایندەشدا شەپۆلیکی توندی سەرماش ناوچەکە دەگرێتەوە.