بەهاى 100 دۆلار بۆ خوار 149 هەزار دینار دابەزی

ئاڵوگۆڕى دۆلار لە بازاڕەکان. فۆتۆ: حەمە سوور- کەناڵ8

بەهاى دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان دابەزی و 100 دۆلار لە خوار 149 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دانا مەولود خاوەنی نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە کەناڵ8ی راگەیاند، ئەمڕۆ بەهاى دۆلار گەیشتووەتە نزمترین ئاست لە دوو مانگی رابردوودا و 100 دۆلار بە 148 هەزار و 950 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

گوتیشی، ساڵانە لە مانگی رەمەزاندا بەهۆی کەمبوونەوەی جموجۆڵی بازرگانی بەهاى دۆلار دادەبەزێت، ئەمساڵیش جموجۆڵی بازرگانی دارایی و وەبەرهێنان بە تەواوی سستبووە و بازاڕ وەستاوە، بۆیە ئێستا بەهاى 100 دۆلار بۆ خوار 149 هەزار دینار دابەزیوە.