ئێران هێرشی کردە سەر کوەیت
پووختەی هەواڵەکە:
- سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی کوەیت چەند درۆنێکی ئێرانییان لە ئاسماندا تێکشکاند.
- هێرشەکە لە چوارچێوەی پەرەسەندنی ململانێی نێوان ئێران و ئەمریکادایە لە ناوچەکە.
- دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی کوەیت بیستراوە.
لە ڕاگەیێەنراوێکی سوپای کوەیتدا کە ئاماژە بەوە دەکەن ئاسمانی کوەیت بووەتە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوەی مووشەکی و درۆنەکان؛ دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە چەند ناوچەیەکی وڵاتەکە ترس و دڵەڕاوکێی لای هاووڵاتییان دروست کردووە و سوپاش لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودایە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەکی تری وڵاتی نەیار.
سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای کوەیت
- سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی بە سەرکەوتوویی بەرپەرچی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانیان داوەتەوە.
- ئەو دەنگی تەقینەوانەی بیستراون، دەرەنجامی تێکشکاندنی درۆنەکان بووە لەلایەن بەرگرییە ئاسمانییەکانەوە.
- سوپا جەخت دەکاتەوە کە بەردەوام دەبن لە پاراستنی سەروەریی وڵات و بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک.
داوا لە هاووڵاتییان کراوە پابەندی ڕێنماییە ئەمنییەکان بن و دووربکەونەوە لە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە و زانیاریی ناڕاست.
ئێران و پاشخانی ململانێکان
سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوخۆی ئێران هەواڵی تەقینەوەکانی ناو خاکی کوەیتیان پشتڕاستکردووەتەوە. ئەم هێرشە دوای ئەوە دێت کە لە 28ـی شوباتی ڕابردووەوە، هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکردووە. تاران وەک کاردانەوەیەک، دەستی کردووە بە بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکان و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە، بەتایبەت لە کوەیت، قەتەر، ئیمارات، بەحرەین و ئوردن.
زانیاریی لەسەر بابەتەکە
ئەم گرژییە نوێیە نیشانەی فراوانبوونی بازنەی جەنگەکەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ کوەیت کە یەکێکە لەو وڵاتانەی بنکەی سەربازیی ئەمریکای تێدایە، ئێستا ڕاستەوخۆ کەوتووەتە ناو بازنەی ئامانجەکانی ئێرانەوە. تاران چەندین جار هۆشداریی داوەتە وڵاتانی دراوسێ کە ڕێگە نەدەن خاک و ئاسمانیان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت، ئەگەرنا دەبنە ئامانجی هێرشەکانیان.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
2 کاتژمێر پێش ئێستا