گوتەبێژى حکومەتى عێراق: بۆ گرەنتیکردنى مووچە قەرز دەکەین

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
حەیدەر عەبودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق
حەیدەر عەبودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق

پووختەی هەواڵ

  • عێراق لە قەیرانێکی دارایی قووڵدایە و بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی تەمموز تووشی کورتهێنان بووە.
  • بەهۆی قەیرانی گەرووی هوورمزەوە عێراق نزیکەی 85%ی داهاتی نەوتی لەدەستداوە.
  • وەزارەتی دارایی بۆ تەواوکردنی مووچەی ئەم مانگە پێویستی بە زیاتر لە 3 تریلیۆن دینار هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، عێراق لە قەیرانێکی قووڵی داراییدایە و بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی تەمموز دووچاری کورتهێنان بووە و بۆ دابینکردنی مووچە لە هەوڵی کۆکردنەوەی زیاتر لە 3 تریلیۆن دینارە بۆ خەرجی مووچە.

ئامارەکان و هۆکارەکانی کورتهێنانی مووچە

  • 5 مانگە عێراق دووچاری قەیرانێکی دارایی قووڵ بووەتەوە بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئێران و داخستنی گەرووی هوورمز.
  • کەمبوونەوەی داهاتی نەوت کاریگەریی تەواوەتی لەسەر دابینکردنی مووچەی مانگی تەمموز دروستکردووە.
  • وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەران پێویستی بە نزیکەی 8 تریلیۆن دینار هەیە.
  • لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا تەنیا بڕی 3 تریلیۆن و 100 ملیار دینار دابەشکراوە و ڕۆژی پێنجشەممەش بڕی 1 تریلیۆن و 550 ملیار دینار بۆ خانەنشینان ئامادەکراوە.
  • هێشتا عێراق بۆ تەواوکردنی مووچەی ئەم مانگە پێویستی بە نزیکەی 3 تریلیۆن و 330 ملیار دیناری دیکە هەیە.
  • بەهۆی داخرانی گەرووی هوورمزەوە عێراق نزیکەی 85%ی داهاتی نەوتیی لەدەستداوە و قەرزە ناوخۆییەکان 106 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە.
  • پابەندبوونە مانگانەکانی دەوڵەت 10 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە، کە نزیکەی 8 تریلیۆن دیناری بۆ مووچە و خانەنشینی و چاودێریی کۆمەڵایەتییە.

ڕێکارەکانی حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکە

حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق دووپاتیکردەوە کە حکومەت پابەندە بە دابینکردنی مووچە و هەوڵی گرەنتیکردنی دەدات لە ڕێگەی قەرزی ناوخۆییەوە، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر قەیرانی گەرووی هوورمز بەردەوام بێت پەنا دەبەنە بەر قەرزی دەرەکی. لەلایەکی دیکەوە، مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەت بەرەو پەسەندکردنی یاسای قەرز هەنگاو دەنێت بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی پێدانی مووچە و خزمەتگوزارییەکان.

زانیاریی لەسەر بابەتەکە

قەیرانی دارایی عێراق بە جۆرێک سەختە، عەبد حسێن موسەوی، وەزیری تەندروستیی عێراق باس لە خراپیی دۆخی دارایی وڵات و کاریگەرییەەکانی لەسەر کەرتى تەندروستی دەکات و دەڵێت، پارە نییە و حکومەت تەنیا خەمی دابینکردنی مووچەیەتی. عێراق پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە و تێکچوونی ڕەوشی ئەمنی و سیاسی لە گەرووی هوورمز ڕاستەوخۆ کار دەکاتە سەر ئابووریی وڵاتەکە و توانای حکومەت بۆ دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەران.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

کەناڵ8 ڕەشنووسی پڕۆژەیاساکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کورتهێنانی بودجەی 2027 بڵاودەکاتەوە

داهات 4 تریلیۆن و مووچە 8 تریلیۆنە؛ ئایا عێراق بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان دەست بۆ یەدەگە 100 ملیار دۆلارییەکە دەبات؟

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا