عێراق هەوڵ دەدات خۆى لە ئاگرى شەڕى ناوچەکە بەدوور بگرێت
پووختەی هەواڵ
- سەرۆکوەزیرانی عێراق بە دوو ئاڕاستەی ئەمنی و سیاسی هەوڵی ڕێگری لە بەگۆڕەپانبوونی عێراق دەدات.
- ئوردن و سووریا حکومەتی عێراقیان لە هێرشی گرووپە چەکدارەکان و وەڵامدانەوەی توند ئاگادارکردووەتەوە.
- هۆزە عێراقییەکان پشتیوانی خۆیان بۆ ئێران لە شەڕی زەمینیدا دەربڕیوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای چەند ڕۆژێک لە هێرشە هاوبەشەکەی ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی، عەلی زەیدی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان هەوڵەکانی چڕکردوونەتەوە بۆ ڕێگریی لە وەڵامی گرووپە چەکدارەکان بۆ هێرشەکە.
هەوڵە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق
- لەسەر ئاستی دیپلۆماسی پەیوەندییەکان چڕکراونەتەوە تاوەکو دووپاتبکرێتەوە عێراق بەشێک نییە لە ململانێکان.
- لەسەر ئاستی ئەمنی جەخت لە کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دەکرێتەوە.
- ڕێگری لە هەر کردارێکی تاکلایەنە لە دەرەوەی چوارچێوەی فەرماندەیی گشتی دەکات.
هۆشداریی وڵاتانی دراوسێ و هەڵوێستی هۆزەکان
سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، دۆخی ئەمنی لە عێراق بە قۆناغی تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینەدا گوزەر دەکات. هاوكاتمحەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاندووە، هۆزە عێراقییەکان ئامادەییان دەربڕیوە بە چەکەوە بچنە شەڕی زەمینییەوە بۆ پاراستنی ئێران. لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی ئوردن و سووریا هۆشدارییان داوەتە عێراق کە هەر هێرشێک لە خاکی عێراقەوە بکرێتە سەریان، بە توندی وەڵامی دەدەنەوە و بەرپرسانی ئوردن زانیاریی هەواڵگرییان لەبارەی پلانی گرووپە چەکدارەکان ڕادەستی عێراق کردووە.
زانیاری لەسەر بابەتەکە
حکومەتی عێراق، بە هەر شێوەیەک بێت دەیەوێت لە ململانێکان تێوەنەگلێت و هەموو هەوڵێکی بۆ ئەوەیە نە ببێتە گۆڕەپانی جەنگ و نە سەکۆیەک بێت بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتان.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
نزار ئامێدی: ئەم جەنگەی لە ناوچەکەدا هەیە جەنگی عێراق نییە
چۆن جەنگی ئێران دەستیپێکرد؟ چیرۆکی ئەو ئۆتۆمبێلە ڕەشەی گەیشتە کۆشکی سپی
2 کاتژمێر پێش ئێستا