داهاتی نانەوتیی سلێمانی لە تەمموزدا بۆ 55.4 ملیار دینار بەرزبووەوە

داهاتی نانەوتیی سلێمانی لە تەمموزدا بۆ 55.4 ملیار دینار بەرزبووەوە
داهاتی نانەوتیی سلێمانی لە تەمموزدا بۆ 55.4 ملیار دینار بەرزبووەوە

پووختەی هەواڵەکە:

  • داهاتی نانەوتیی سلێمانی زیادیکردووە.
  • داهاتی مانگی ڕابردوو بە ڕێژەی 19.8% بەراورد بە مانگی حوزەیران زیادی کردووە.
  • زیاتر لە 41 ملیار دیناری کۆی داهاتەکان بە شێوەی کاش بووە.

زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 کە ئاماژە بە هەڵکشانی بەرچاوی جموجۆڵە داراییەکانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دەکات؛ لە ماوەی تەنیا یەک مانگدا داهاتی نانەوتی بە بڕی 10 ملیار دینار زیادی کردووە، ئەمەش نیشانەی چابوونی پڕۆسەی کۆکردنەوەی داهات و شەفافییەتە لە گەنجینەکاندا کە ئاستی کۆکردنەوەی پارەی بە ڕێژەیەکی پێوانەیی بەرزکردووەتەوە.


پێگەی شەفافییەت و داهاتەکان

  • بەگوێرەی ئامارەکانی پێگەی شەفافییەت، داهاتی نانەوتیی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان لە تەمموزدا 55 ملیار و 406 ملیۆن دینار بووە.
  • داهاتی ئەم مانگە بەراورد بە مانگی حوزەیران (کە 44.4 ملیار بووە) بە ڕێژەی 19.8% زیادی کردووە.
  • 41 ملیار و 546 ملیۆن دیناری داهاتەکە بە شێوەی کاش کۆکراوەتەوە و 12.8 ملیار دیناریش بە شێوەی چەک بووە.
  • بڕی تەنیا 1 ملیار و 14 ملیۆن دیناری داهاتەکە بە شێوەی مەقاسە (قەرز بە قەرز) ئەژمار کراوە.

ئەم داتایانە ڕۆژانە لە ڕێگەی 828 فەرمانبەرەوە لە 28 وەزارەت، شەش گەنجینە و سەدان بەڕێوەبەرایەتیی جیاوازەوە کۆدەکرێنەوە و تۆمار دەکرێن.

زانیاریی لەسەر بابەتەکە

پێگەی شەفافییەت، کە لە تەمموزی 2022وە بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستی بەکار کردووە، پڕۆژەیەکی ستراتیژییە بۆ چاودێریکردنی وردی جموجۆڵە داراییەکان و ئاگادارکردنەوەی هاونیشتمانییان لە داهاتە نانەوتییەکان. پڕۆسەکە ڕۆژانە بە شێوەیەکی دیجیتاڵی وردەکاریی گشت داهاتەکان بڵاودەکاتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/185708

https://channel8.com/kurdish/news/188461