تەقینەوە لە سەربازگەی تاجی ڕوویدا
پووختەی هەواڵ
- تەقینەوەکە لە جبەخانەیەکی چەک بووە
- تەقینەوەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە بووە
- ئاگر لە جبەخانەی فیرقەیەکی سوپای عێراق کەوتووەتەوە
- دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە بەغداد بیستراوە
تەقینەوەیەکی بەهێز لە سەربازگەی تاجی لە بەغداد ڕوویدا، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، هۆکارەکەی بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەگەڕێنێتەوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاگر لە جبەخانەی فیرقەی 9ـی زرێپۆشی سوپای عێراق کەوتەوە و دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە شارى بەغداد بیستران.
لێدوانی لایەنی فەرمی
فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیێنراوێکدا هۆکاری تەقینەوەکەی بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما گەڕاندەوە.
ڕاشیگەیاند، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەى ئاگرەکەن.
هەڵکەوتەی سەربازگەی تاجی
سەربازگەی تاجی، دەکەوێتە باکووری شارى بەغداد و 27 کلیۆمەتر لە شارەکەوە دوورە.
تاجی یەکێکە لە گرنگترین سەربازگەکانی سوپای عێراق و بارەگای چەندین هێزی ئەمنی و چەندین جبەخانەی چەکی تیادایە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/215098
https://channel8.com/kurdish/news/56929
2 کاتژمێر پێش ئێستا