پاکستان: لە سێ ڕووداوی جیاوازدا 161 کەس گیانیان لەدەستداوە
پوختەی هەواڵ
- بەهۆی بارانبارینی وەرزی 126 کەس گیانی لەدەستداوە
- هۆشداری جدی دەربارەی گۆڕانی کەشوهەوا
- بەهۆی تەقینەوەی کانێکی خەڵوز 34 کەس گیانیان لەدەستداوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرپرسانی پاکستان ڕایانگەیاند، لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا، بەهۆی بارانبارینی وەرزی و لافاوەوە، 126 کەس لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکە گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش هۆشدارییەکی جددی دەربارەی دەرئەنجامەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە ناوچەکەدا دەردەخات.
داڕمانی کانی خەڵوز
هاوکات کەناڵی جیۆی پاکستانی بڵاویکردەوە، ڕۆژی هەینی بەهۆی تەقینەوە و داڕمانی کانێکی خەڵووزی بەردین لە هەرێمی بەلوچستان لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە 34 کرێکار گیانیانلەدەستداوە.
لەلایەکی دیکەوە، پۆلیسی پاکستان ڕایگەیاند، کرێکارێکی دیکە لە هەمان هەرێمدا لە کاتی کارکردن بەهۆی تەقینەوەی غاز لە کانێکی خەڵووز گیانی لەدەستداوە.
راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ڕووداوەکانی داڕمان و تەقینەوەی غاز لە هەرێمەکانی بەلوچستان و سەند دەگمەن نیین، ئەمەش دەرخەری ئەوەن پێوەرەکانی سەلامەتی و بارودۆخی کار لەو ناوچانەدا لە ئاستێکی نزمدایە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/28168
52 خولەک پێش ئێستا