بەهۆی فیلمی The Odyssey فێربوونی زمانی یۆنانی زیادی کردووە

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • بینەران کاریگەرن بە زمانی یۆنانی لەناو فیلمی The Odyssey
  • فیلمەکە ژمارەی یاریزانەکانی ئەساسینس کریدی زیاد کردووە
  • ڕێژەی فرۆشی کتێب و خوێندنەوەی ئەفسانەی یۆنانی بەرزبووەتەوە

لە ناوەڕاستی تەمموزی ڕابردوو، نوێترین فیلمی کریستۆفەر نۆڵان بە ناونیشانی The Odyssey لە سەرجەم سینەماکانی جیهان نمایشی دەستیپێکرد.

ئەوەی پێویستە بیزانیت:

  • بینەران کاریگەر بە ڕووداوەکانی فیلمەکە هەوڵی فێربوونی زمانی یۆنانی دەدەن
  • بۆ جارێکی دیکە یاریی ئەلیکترۆنیی AC Odyssey زیادی کردووە
  • ژمارەی خوێنەرانی مێژووی یۆنان و ئەفسانەناسی یۆنانی زیادی کردووە
  • ڕێژەی فرۆشی کتێبی ڕەسەنی Odyssey بەرزبووەتەوە

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەشێک لە ڕەخنەگران فیلمەکە بە کاریگەر نازانن، بەو هۆکارەی:

  • گۆڕانکاریی لە تایبەتمەندیی کارەکتەرە ڕەسەنەکانی ئەفسانەکەی هۆمەر کراوە
  • وەرگێڕانێکی هاوچەرخانەیە بۆ تێگەیشتن لە پرسێکی جێگیری دێرین

لەبارەی فیلمەکە:

  • لەماوەی دوو هەفتەدا فیلمەکە زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە
  • پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە بەربەستی کۆکردنەوەی ملیارێک دۆلار تێپەڕێنێت
  • 13ـەمین فیلمی درێژی کریستۆفەر نۆڵانە

پێشووتر چی گوتراوە؟

حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا