عەباس عێراقچی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق لە باشترین ئاستدایە
پووختەی هەواڵ
- بوونی پەیوەندییەکانی باشی نێوان تاران و بەغداد
- هەماهەنگی باش لە بواری ئەمنی و ئابووری و بازرگانی و سنوورەکان
چلەی ئیمام حسین یەکگرتووی هەردوو گەلی عێراق و ئێرانە
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق ئێستا لە باشترین ئاستدایە و هەماهەنگییەکى باشیان لە بوارەکانى ئابووری، بازرگانی و ئەمنی و سنوورەکاندا هەیە.
یەکگرتووی هەردوو گەلی عێراق و ئێران
عەباس عێراقچى، کە بۆ بەشدارى لە چلەى ئیمام حسێن لە عێراقە گوتى "ئەم ڕێوڕەسمە گوزارشت لە مانۆڕێکی گەورە دەکات کە یەکگرتوویی هەردوو گەلی عێراق و ئێران دەسەلمێنێت.
رەنگدانەوەی پەیوەندی پتەوی ئایینی و بیروباوەڕ
بەگوتەى عێراقچى، ئەمەش پەیوەندى ئەوەوە هەیە بەشداربووانی هەردوو وڵات ڕێژەی هەرە زۆری ڕێوڕەسمەکە پێکدەهێنن، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پتەوی پەیوەندییە ئایینی و بیروباوەڕییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.
ستایشی پەیوەندییە هاوبەشەکان
سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان، عێراقچى گوتى "خۆشبەختانە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق ئێستا لە باشترین ئاستدایە بەتایبەت کە سەردانی ئەمدواییەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تاران گفتوگۆی زۆر بەرهەمداری لێکەوتەوە".
توندووتۆڵی هاوکارییەکان
عێراقچى ئاماژەى بەوەشکرد، هاوکاری نێوان ئێران و عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا زۆر توندوتۆڵە، لەوانە هەڵوێستی یەکگرتووی سیاسی بەرامبەر پرسە هاوبەشەکان، بوارەکانی ئابووری و ئەمنی، هەروەها هەماهەنگی ورد لەسەر پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان، ڕێکخستنی جوڵەی بازرگانی و پەرەپێدانی هێڵەکانی ترانزێتی هاوبەش.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/223843
59 خولەک پێش ئێستا