هەوڵی كوشتنی کوڕێکی حسێن یەزدانپەنا دەدرێت
ئارام یوسف 4 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵ
- شەوی ڕابردوو لە هەولێر هەوڵی كوشتنەکە دراوە
- کوڕەکەی حسێن یەزدانپەنا بە سەختی بریندار بووە
- تەندروستی موکریانی حسێن یەزدانپەنا ناجێگیرە
زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 شەوی ڕابردوو لەشارى هەولێر، هەوڵی کوشتنی کوڕێکی حسێن یەزدانپەنا، سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان درا.
تەندروستی ناجێگیرە
بەگوێرەى زانیارییەکانی کەناڵ8، ئەو کوڕەی سەرۆکی پارتی ئازادی، ناوی موکریانە و لەو هەوڵە بەسەختی برینداربووە.
کەناڵ8 زانیویەتی، کوڕەکەی حسێن یەزدانپەنا، لە نەخۆشخانەیە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.
هێرشی مووشەکی بۆسەر بارەگاکانی ئەو پارتە
لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، بارەگاکانی پارتی ئازادی کوردستان، لە هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی دەیان هێرشی درۆنی و مووشەکی بووەتەوە.
پارتەکە و هێزە ئەمنییەکانی هەولێر هیچ زانیاریەکیان بڵاونەکردووەتەوە
تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، پارتی ئازادی کوردستان و هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای هەولێر، هیچ زانیارییەکیان لەسەر ئەو ڕووداوە ئاشکرا نەکردووە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/210774
ئارام یوسف
4 کاتژمێر پێش ئێستا