ئەنجوومەنی وەزیران هەژمارکردنی خزمەتی سەربازی و ئەمنی ساڵێک بە دوو ساڵ پەسەند دەکات
پووختەی هەواڵ
- هەر پێشمەرگەیەک پێویستە %10ـی مووچەی بنەڕەتیی 10 ساڵ بداتەوە
- جێبەجێکردنی بڕیارەکە زۆرەملێ نییە و ئارەزوومەندانەیە
- ئامانج لە بڕیارەکە ڕێکخستنەوەی ڕاژە و پاراستنی مافی کارمەندانی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکانە
زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8دەریدەخات، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمى کوردستان، هەژمارکردنی خزمەتی سەربازی و ئەمنی (ساڵێک بە دوو ساڵ) پەسەند دەکات، هەژمارکردنەکەش بە مەرجێک دەبێت، کە کارمەند یان ئەفسەرەکە، خانەنشینی ئەو ساڵانە لە مووچەی بنەڕەتی بداتەوە.
لەسەر پێشنیازی لیژنەیەکی تایبەت بە چۆنییەتی ڕێکخستنی ماوەی خزمەت
وەزارەتى پێشمەرگە بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر پێشنیازی لیژنەیەکی تایبەت بە چۆنییەتی ڕێکخستنی ماوەی خزمەت، ڕەزامەندی لەسەر پەسەندکردنی کۆنووسی هەژمارکردنی ماوەی خزمەتی سەربازی و ئەمنی بە شێوازی (ساڵێک بە دوو ساڵ) "دوو چەندانە" دەربڕی، ئەم بڕیارە بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی ڕاژە و پاراستنی مافی یاسایی و دارایی فەرمانبەران و کارمەندانی گشت دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان دراوە.
ماوەی هەژمارکردنی خزمەتەکە
- لە چواری تەمموزی 1992 دەستپێدەکات تا کۆتایی ڕاژە
- دوا وادەی هەژمارکردنەکە تاوەکوو 31ـی 2024 دیاریکراوە
- پێویستە ئەو کارمەند و ئەفسەرە خانەنشینی مووچەی بنەرەتی ئەو ماوەیە بداتەوە
- هەر پێشمەرگەیەک دەبێت نزیکەی چوار ملیۆن دینار بداتەوە
- بۆ ئەفسەرانیش زیاتر لە شەش ملیۆن دینارە
زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8بەگوێرەى ناوەڕۆکی نووسراوەکە کە ئاڕاستەی وەزارەتەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان کراوە، ماوەی هەژمارکردنی ئەم خزمەتە لە ڕێکەوتی چوارى تەمموزی 1992، لە ڕاگەیاندنی یەکەم کابینەی حکومەتەوە دەستپێدەکات تاوەکو کۆتایهێنان بە ڕاژەکانیان. هەروەها پاڵپشت بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، دوا وادە بۆ هەژمارکردنی ئەم خزمەتە بە شێوازی ساڵێک بە دوو ساڵ تاوەکو ڕێکەوتی 31ـى کانوونی یەکەمی 2024 دیاریکراوە.
بەگوێرەى ڕاگەێنراوەکەى وەزارەتى پێشمەرگە، پرۆسەی هەژمارکردنی ئەم خزمەتە بە مەرجێک دەبێت کە کارمەند یان ئەفسەرەکە خانەنشینی ئەو ساڵانە لە مووچەی بنەڕەتی بداتەوە.
مەرجی سەرەکی هەژمارکردنەکە
بەجۆرێک؛ هەر پێشمەرگەیەک پێویستە %10ـی مووچەی بنەڕەتیی 10 ساڵ بداتەوە کە دەکاتە نزیکەی سێ ملیۆن و 936 هەزار دینار.
بۆ ئەفسەرانیش، بڕەکە دەگاتە شەش ملیۆن و 336 هەزار دینار.
جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە زۆرەملێ نییە و بابەتێکی ئارەزوومەندانەیە، بەجۆرێک کە پێویستە فەرمانبەر یان ئەفسەرەکە خۆی داواکاریی فەرمی بۆ هەژمارکردنی دوو چەندانە، ئاڕاستەی فەرمانگەکەی بکات.
لەبارەى گواستنەوەی ڕاژە، بڕیارەکە جیاوازی لەنێوان سێکتەرەکاندا دەکات؛ بەجۆرێک ئەو کەسانەی لە هێزە سەربازی و ئەمنییەکانەوە ڕاژەکەیان بۆ بەشی شارستانی گوێزراوەتەوە یان دەگوێزرێتەوە، هەژمارکردنی ساڵێک بە دوو ساڵ نەیانگرێتەوە. بەڵام ئەو کارمەند و ئەفسەرانەی میلاکیان لەنێوان دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکانی وەک پێشمەرگە، ناوخۆ و ئاسایشدا دەگوێزرێتەوە، مافی هەژمارکردنی خزمەتەکەیان بە ساڵێمەرجی س
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/148814
https://channel8.com/kurdish/news/85662
1 کاتژمێر پێش ئێستا