بەهۆی باران و ڕۆچوونی زەوييەوە 100 کەس لە هيندستان گيانيان لەدەستداوە
پووختەی هەواڵ
- بارانبارینی پێشبینینەکراو لە باشووری ئاسیا
- زیاتر لە 100 کەس گیانیان لە دەستداوە
- 12 هەزار کەس ماڵەکانیان جێهێشتووە
بەهۆی بارانبارينی وەرزی و ڕۆچوونی زەوييەوە لە هيندستان لە مانگی تەممووزەوە زياتر لە 100 کەس گيانيان لەدەستداوە و 12 هەزار کەسيش ماڵەکانيان بەجێهێشتووە.
وڵاتانی باشووری ئاسيا لەو ناوچانەی جيهانن کە لە وەرزی گەرمادا ڕووبەڕووی بارانی وەرزی دەبنەوە کە جووتياران بۆ کشتوکاڵ پشتی پێدەبەستن، بەڵام لەم چەند ساڵەی دوايدا بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە ئەو بارانبارينە ناڕێک و پێشبينينەکراوە چەندين قوربانی لێکەوتووەتەوە.
ویلایەتی ئاسام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان يەکێکە لەو ناوچانەی وڵاتەکە کە ساڵانە بەهۆی بارانی وەرزييەوە زيانی زۆری بەردەکەوێت و لە مانگی ڕابردووەوە 87 کەس گيانيان لەدەست داوە.
ناوچەی سیڤاساگاريش لە ویلایەتەکەدا زۆرترين زيانی بەرکەوتووە و 47 کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین ناوچەش ژێرئاوکەوتوون.
جێهێشتنی ماڵوحاڵ
- کردنەوەی 300 کامپی فریاگوزاری
- داڵدەدانی 10هەزار کەس
- ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە یان جووتیارن یان ئاژەڵیان لەوەڕاندووە
بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە 12 هەزار کەس ناچاربوون ماڵەکانيان بەجێبهێڵن و 300 کەمپی فریاگوزاری لە ویلایەتەکەدا کراوەتەوە کە زیاتر لە 10 هەزار کەسیان داڵدەداوە.
لە هەرێمی جامو و کشمیريش هەر بەهۆی بارانبارينی زۆر و هەرەسی زەوييەوە لانيکەم 31 کەس گيانيان لەدەستداوە.
زۆرينەی ئەو کەسانەی کە گيانيان لەدەستداوە و ئەو جووتيارانە بوون کە لەناو مەرەزەی برنجدا کاريان کردووە يان ئاژەڵيان لەوەڕاندووە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
1 کاتژمێر پێش ئێستا