لە تکریت منداڵێک لە دایکبوو یەک چاوى هەیە و لوتى نییە

رێبوار حەمەوەیس 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەى هەواڵەکە

  • لە تکریت منداڵێک لە دایکبوو یەک چاوى هەیە و لوتى نییە
  • منداڵێک لە دایکبووە سەری لە لاشەى گەورەترە
  • لە ماوەى 24 کاتژمێردا دوو منداڵ بە حاڵەتى دەگمەن لەدایکبوون
  • لە ماوەى مانگێکدا پێنج منداڵى کەمئەندام و جەستە شێواو لەدایکبوون
  • وەزارەتى تەندروستى لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە حاڵەتەکان دەنێرێتە تکریت
  • ترس و نیگەرانى دروستکردووە، بڕیارە لیژنەیەک لێکۆڵینەوە بکات.


پزیشکانى بەشى نابەکامەکان لە نەخۆشخانەى فێرکاریی تکریت سەر بە پارێزگاى سەڵاحەدین ڕایانگەیاندووە، لە ماوەى24  کاتژمێردا دوو حاڵەتى لە دایکبوونى منداڵ بە حاڵەتى دەگمەن و نائاسایی تۆمارکراوە، کە شێواوى لە پەلەکان و جەستەیاندا هەیە، بە جۆرێک یەکێک لە منداڵەکان یەک چاوى هەیە و لە ناوەڕاستى ناوچەوانیدایە و لوتى نییە.


پێنج حاڵەت لە یەک مانگدا

  • لە تکریت لە ماوەى مانگێکدا پێنج حاڵەتى لە دایکبوونى منداڵى دەگمەن و نائاسایی تۆمارکراون.
  • دووان لەو منداڵانە دوای چەند کاتژمێرێک لە لەدایکبوونیان گیانیان لەدەستداوە.
  • دوو منداڵی دیکەش کە یەکێکیان قەبارەی سەری لە لەشی گەورەترە و تووشی چەماوەیی بووە تاوەکو ئێستا لە ژیاندا ماون و لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.
  • فەرمانگەى تەندروستیی سەڵاحەدین، ترس و نیگەرانى لە زیادبوونى حاڵەتەکان هەیە
  • نووسراوێکى بەپەلە ئاڕاستەى وەزارەتى تەندروستى کراوە تاوەکو لیژنەیەکى پسپۆڕ و تایبەتمەند بنرێتە شارەکە بۆ لێکۆڵینەوەى زیادبوونى حاڵەتەکانى لە دایکبوونى منداڵى شێواو و ناتەندروست.

وەڵامى وەزارەتى تەندروستى عێراق

وەزارەتى تەندروستیش دەستبەجێ وەڵامى نووسراوەکەى داوەتەوە بڕیاریداوە هەفتەى داهاتوو لیژنەیەک لە پزیشکانى پسپۆڕ و تایبەتمەند بنرێتە شارەکە و لێکۆڵینەوە لە حاڵەتەکانى لە دایکبوونى منداڵى ناتەواو بکەن.

بۆچوونى پسپۆڕان و پزیشکان

پزیشکان و شارەزایان، هۆکارى زیادبوونى حاڵەتەکانى لە دایکبوونى منداڵى کەمئەندام و شێواو بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێننەوە، لەوانە پەیوەندی خێزانی و هاوسەرگیری ئامۆزاکان، کاریگەریی جەنگ و گۆڕانکارییەکانى ژینگە لەسەر تەندروستى.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/66311

https://channel8.com/kurdish/news/148468

https://channel8.com/kurdish/news/138850

رێبوار حەمەوەیس

1 کاتژمێر پێش ئێستا