مانگی تەمموز لە باکووری کوردستان و تورکیا 25 ژن کوژراون
پوختەى هەواڵ
- مانگی ڕابردوو لە باکووری کوردستان و تورکیا 25 ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون.
- مانگی تەمموز لە باکووری کوردستان شەش ژن کوژراون
- بیانووى کوشتنى زۆربەی ژنان نادیارە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی پلاتفۆرمی "کوشتنی ژنان ڕادەگرین"، لە مانگی تەمموزدا لە باکووری کوردستان و تورکیا، 25 ژن کوژراون و 31 ژنی دیکە بە هۆکاری گوماناوی گیانیان لەدەستداوە، لەو 25 ژنەی کوژراون، شەشیان لە شارەکانی باکووری کوردستان بوون.
ئامارى ڕاپۆرتى پلاتفۆڕمەکە
- لەو 25 ژنە، چواریان بەهۆی ئەو بڕیارەی لەسەر ژیانی تایبەتی خۆیان داویانە، کوژراون.
- سێ لە ژنەکان بە هۆکاری ئابووری کوژراون
- یەک ژن بەهۆی دەنگ بەرزکردنەوە لە ماڵ کوژراوە.
- 17 ژنی دیکە، هۆکاری کوشتنەکەیان نەزانراوە.
ژنەکان لەلایەن کێوە کوژراون؟
لەو 25 ژنەی کوژراون، 11یان لەلایەن هاوسەرەکانیان، سێیان لەلایەن ئەو کەسەی پەیوەندییان لەگەڵیدا هەبووە، دووانیان لەلایەن کەسى ناسراویان، دوویان لەلایەن هاوسەری پێشوویان، دوو ژنیان لەگەڵ ئەو کەسەی پێشتر پەیوەندییان لەگەڵیدا هەبووە، دوو ژنیان لەلایەن باوکیان، ژنێک لەلایەن کوڕەکەی و ژنێکیش لەلایەن برایەکییەوە کوژراون.
شوێنى کوشتنى ژنەکان
- ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەشدەکات، 13 لە ژنەکان لە ناو ماڵدا کوژراون.
- پێنجیان لەسەر شەقام کوژراون.
- دوویان لە شوێنی شاراوە کوژراون.
- یەک ژن لە شوێنێکی چۆڵ کوژراوە
- چوار ژنیش شوێنی کوشتنەکانیان ئاشکرا نەکراوە.
جۆرى کوشتنەکان
لە بارەی جۆری کوشتنەکانیان ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، 14 ژنیان بە چەک کوژراون، شەشیان بە ئامێری تیژ، سێیان خنکێنراون و دوو ژنیشیان بە لێدان کوژراون.
ڕاپۆرتی پلاتفۆڕمەکە دەریدەخات، لە ماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا، 150 ژن لە باکووری کوردستان و تورکیا لەلایەن پیاوانەوە کوژراون. ئەوە لە کاتێکدایە، لە هەمان حەوت مانگی ساڵی ڕابردوو، 136 ژن کوژرابوون.
زانیارى زیاتر بۆتۆ
https://channel8.com/kurdish/news/153072
3 کاتژمێر پێش ئێستا