وەزیرى نەوتى عێراق: حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ئێمەى گوت خۆمان بەنزین دابین دەکەین
وەزیرى نەوت: نەوتی بەسرە لە ڕێگەی بۆرییەوە بە پێشخاپوورەوە ببەستینەوە
وەزیری نەوت: ڕۆژانە دوو ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت
دابینکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمی کوردستان
پووختەی هەواڵەکە:
باسم محەممەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئامادەییان دەربڕیوە بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکەن، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی داوای 50 هەزار بەرمیل نەوتی کرد بۆ بەرهەمە نەوتییەکانی.
وەزیری نەوتی عێراق بۆ کەناڵ8 ڕاشیگەیاند" ئامادەییان دەربڕیوە هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمى کوردستان دابین بکەن، بەڵام ئەوان بۆچوونیان وابووە کە 50 هەزار بەرمیلیان دەوێت و خۆیان ئەو ئەرکە جێبەجێ دەکەن".
هەروەها گوتیشى" ئامادەییمان دەربڕیوە بەنزینى پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمى کوردستان دابین بکەین".
بڕی بەرهەم و هەناردەی نەوت
- ڕۆژانە دوو ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێرێت
- نیوەى بەرهەمى نەوت هەناردە دەکرێت و لە گەرووی هوورمزەوە
- مانگانە 22 ملیۆن بەرمیل هەناردە دەکرێت
- پێش جەنگى ئێران 106 ملیۆن بەرمیل بووە لەمانگێکدا
لەبارەى بەرهەمهێنانى نەوت و هەناردەى نەوتى عێراق، وەزیرى نەوت گوتى "ڕۆژانە دوو ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێرێت، لەو بڕە رۆژانە نیوەى بەرهەمى نەوت هەناردە دەکرێت و لە گەرووی هوورمزەوە مانگانە 22 ملیۆن بەرمیل هەناردە دەکرێت، لەکاتێکدا پێش جەنگى ئێران 106 ملیۆن بەرمیل بووە لەمانگێکدا".
وەزیری نەوتی عێراق، باسى لەوەشکرد، لەگەڵ کۆماری ئێسلامیی ئێران لەسەر هێڵین بۆ ڕێگەدان بە کەشتییە نەوتییەکانی عێراق لە هوورمز.
گواستنەوەی نەوتی بەسرە لە ڕێگای فیشخاپوورەوە
ئەوەشى دووپاتکردەوە، یەکێک لە پرۆژەکانی حکومەت ئەوەیە نەوتی بەسرە لەڕێگەی بۆرییەوە ببەسترێتەوە بە فێشخاپوور، تاوەکو هەناردەى بەندەرى جەیهان بکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتاى ئەم مانگەوە تورکیا و عێراق ڕێککەوتن ڕۆژانە 750 هەزار بەرمیل نەوت لە بۆریى کەرکوک بۆ بەندەرى جەیهان هەناردە بکرێت و هەنگاو بەهەنگاو هەناردە زیاد بکرێت، هاوکات لەڕێگەى بەسرە - حەدیسە هەناردەى نەوتى عێراق بە گشتى بگاتە یەک ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/207254
https://channel8.com/kurdish/news/223405
2 کاتژمێر پێش ئێستا