فرۆشتنی ئامێرەکانی ستارلینک لە هەرێمی کوردستان قەدەغەدەکرێت

ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ئامێری ستارلینک بۆ وەرگرتنی ئینتەرنێت بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە مانگی دەستکردەوە
ئامێری ستارلینک بۆ وەرگرتنی ئینتەرنێت بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە مانگی دەستکردەوە

پووختەی هەواڵەکە

  • وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات فرۆشگاکانی ئامێری ستارلینک دابخات.
  • بەپێی بەدواداچوونی لیژنەیەکی تایبەت، ئەو فرۆشگایانە بەبێ مۆڵەتی فەرمی ئامێرەکانی ستارلینک دەفرۆشن.
  • دەستەی گەیاندنی عێراقیش پشتڕاستیدەکاتەوە کە کۆمپانیای ستارلینک هیچ مۆڵەت و بریکارێکی فەرمی لە عێراقدا نییە.

بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن داواکارییەکی فەرمی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کردووە، بۆ داخستنی سەرجەم ئەو شوێن و فرۆشگایانەی بەبێ هەبوونی مۆڵەت و بریکاری فەرمی، ئامێری ئینتەرنێتی ستارلینک دەفرۆشن.


هۆکارەکانی داخستنی فرۆشگاکان و مەترسییەکانی ستارلینک

  • لیژنەی سەرپەرشتیکاری کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت لە بەدواداچوونێکدا دەرخستنی نایاسایی فرۆشتنی ئەو ئامێرانەی پشتڕاستکردووەتەوە.
  • ئەو ئامێرانەی ستارلینک کە تاوەکو ئێستا فرۆشراون لە هیچ دامەزراوەیەکی فەرمیدا تۆمارنەکراون و لە داهاتوودا کێشە دروستدەکەن.
  • پێویستە سەرجەم بازگەکان ئاگاداربکرێنەوە تاوەکو بە تەواوی ڕێگری لە هاوردەکردنی ئامێرەکانی ستارلینک بۆ ناو هەرێمی کوردستان بکەن.

بڵاوبوونەوەی ستارلینک و هەڵوێستی حکومەتی فیدراڵ

ماوەیەکە لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەت لە شاری هەولێر فرۆشتنی ئامێری ئینتەرنێتی ستارلینک زیادی کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو دەستەی گەیاندن و ڕاگەیاندنی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند، ئەو کۆمپانیایە هیچ مۆڵەت و بریکارێکی فەرمی بۆ کارکردن لە تەواوی عێراقدا نییە.

زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لە نووسراوە فەرمییەکەیدا بۆ وەزارەتی ناوخۆ، جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی فەرمی فرۆشگاکان و تۆمارنەکردنی ئامێرەکان، پێویستە ڕێکاری خێرا بگرێتەبەر و ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەکان بکاتەوە کە هۆشیار بن لە قەدەغەکردنی هەر جۆرە بازرگانییەک بەم ئامێرانەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

سپەیس ئێکس دەیەوێت بە فەرمی خزمەتگوزاری ستارلینک لە هەرێمی کوردستان کارا بکات

ئینتەرنێتی ستارلینک چییە و نرخەکەی چەندە؟

ستارلینک بوو بە فەرمی؛ ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد دەگاتە عێراق

ستارلینک ئینتەرنێت دەباتە قۆناغێکى دیکەوە

ئارام قەرەداغی

1 کاتژمێر پێش ئێستا