سبەی کۆتا وادەیە بۆ خۆتۆمارکردن بۆ فەریزەی حەج
پووختەی هەواڵەکە:
- کاتژمێر 12ی شەوی سبەی دووشەممە وادەی ناونووسین بۆ حەج کۆتایی دێت.
- تاوەکو ئێستا نزیکەی 70,000 هاونیشتمانی بۆ حەجی ساڵانی 2027 و 2028 فۆڕمیان پڕکردووەتەوە.
- گوتەبێژی حەج و عومرە دەڵێت هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ناونووسین.
- تیمەکان بەردەوامن لە وردبینیکردنی فۆڕمەکان و دواتر وادەی تیروپشک ڕادەگەیەنرێت.
زانیاری گەیشتووە بە کەناڵ8 دەریدەخات کە تەنیا چەند کاتژمێرێکی کەم لەبەردەم هاونیشتمانییان ماوە تاوەکو بۆ فەریزەی حەجی ساڵانی 2027 و 2028 ناوی خۆیان تۆمار بکەن، چونکە وەزارەتی ئەوقاف جەخت دەکاتەوە کە وادەکە درێژ ناکرێتەوە و پڕۆسەی وردبینی بۆ ئەو 70,000 کەسەی ناویان تۆمار کردووە دەستی پێکردووە.
ڕێکارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە:
- داواکاران تاوەکو کاتژمێر 12ی شەوی سبەی دووشەممە، 10ی ئاب، دەتوانن لە ڕێگەی سیستەمی ئۆنلاینەوە فۆڕم پڕ بکەنەوە.
- تاوەکو ئێستا نزیکەی 70,000 فۆڕم پڕکراونەتەوە و تیمە پسپۆڕەکان ڕۆژانە وردبینی لە زانیارییەکان دەکەن.
- هیچ بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ناونووسین لە ئارادانییە، بۆیە داوا لە هاونیشتمانییان دەکرێت پێش وادەی دیاریکراو ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
- هەموو ئەو فۆڕمانەی بە سەرکەوتوویی پشکنینیان بۆ دەکرێت، دەخرێنە ناو پڕۆسەی تیروپشکی گشتییەوە و داواکاران بە نامە ئاگادار دەکرێنەوە.
وردبینیکردن بۆ فۆرمەکان
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە ڕێگەی سیستەمێکی ئۆنلاینەوە ناوی داواکاران بۆ حەجی ساڵانی 2027 و 2028 وەردەگرێت. دوای تەواوبوونی وادەی ناونووسین و کۆتاییهاتنی وردبینیکردنی هەموو فۆڕمەکان، وادەی تیروپشکە گشتییەکە ڕادەگەیەنرێت تاوەکو ناوی حاجییانی داهاتوو دیاری بکرێت بۆ ئەوەی بە فەرمی گەشتەکەیان ئەنجام بدەن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لەبارەی "حەجی بازرگانی" هۆشداری دەدات
حەج و عومرە: چارەسەری پزیشکیی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە سعودیە بێبەرامبەرە
حەج و عەمرە: هەر حەفتا هەزار فۆڕمەکەی حەج پشکنینیان بۆ دەکرێت
3 کاتژمێر پێش ئێستا