کارکردن لە شەقامى 100 مەترى سلێمانى بەردەوامە

جەبار حسین 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • دروستکردنى سێ شەقامى نوێ چووە بوارى جێبەجێکردنەوە
  • هەماهەنگی لەگەڵ لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان
  • داواکردنی بودجە بۆ ئەو ئەو شەقامانەی دەبەسترێتەوە بە شەقامی 100 مەترییەوە

بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، کارەکانى شەقامى 100 مەترى شارى سلێمانى بەردەوامە و کارکردن لە سێ شەقامى نوێش چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە کە شەقامى بازنەیى مەلیک مەحموود بە 100 مەترییەوە دەبەستێتەوە.



لێدوانی ئەندازیاری شەقامی 100 مەتری

هێمن حسێن، ئەندازیارى سەرپەرشتیارى شەقامى 100 مەترى شارى سلێمانى بە کەناڵ8ى ڕاگەیاند، کارکردن لە سێ شەقامى نوێ دەستیپێکردووە کە بە شەقامى 100 مەترییەوە دەبەسترێنەوە و هەماهەنگیشیان لەگەڵ لایەنەپەیوەندیدارەکان هەیە بۆ چارەسەرکردنى ئەو گرفتانەى بۆ کارەکان دروست دەبن و لە ئێستاشدا کارەکان بەباشى بەڕێوەدەچن.
گوتیشى، داوایان کردووە بودجەى پێویست بۆ دروستکردنی هەشت شەقام بدرێن بۆ بەستنەوەی شارەکە بە شەقامی 100 مەترییەوە بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا ڕەزامەندى لەسەر سێ شەقامیان دراوە و جێبەجێکردنى ئەم سێ شەقامەش ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتوچۆی هاونیشتمانییان دروست دەکات.

بەردەوامی کارەکانی شەقامەکە

  • چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا کارەکان تەواو بن
  • ئەگەر کێشەی بودجە نەبێت کارەکان لە وادەی خۆیدا تەواو دەکرێن


لە بارەى کارەکانى شەقامى 100 مەتریشەوە هێمن حوسەین، گوتى، کارەکانى پرۆژەى شەقامى 100 مەترى بەردەوامن و هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەى لە زووترین کاتدا بخرێتە خزمەتى هاونیشتمانیانەوە و ئەگەر کێشەى بودجەیان بۆ دروستنەکرێت کارەکان لە وادەى خۆیدا تەواو دەکەن.
ئەوەلەکاتێکدایە، لە ماوەى ڕابردوودا بەشێکى شەقامەکە کراوەتەوە و چووەتە خزمەتى شۆفێران و هاونیشتمانیانەوە.
ئەوەلەکاتێکدایە، لە ماوەى ڕابردوودا شارەوانى سلێمانى داوایکردبوو، ڕەزامەندى بدرێت لەسەر دروستکردنى هەشت شەقام لەسەر شەقامى 100 مەترى بەڵام ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان تەنیا ڕەزامەندى لەسەر سێ شەقامداوە ئەویش لەسەر بوودجەى پارێزگاکە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

حکومەت ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی سێ شەقامی نوێ بۆ سلێمانی دا

قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی کرایەوە؛ بارهەڵگرەکان دەتوانن بەکاریبهێنن

پڕۆژە ستراتیژییەکانی ڕێگەوبانی سلێمانی؛ شەقامی 100 مەتری و ڕێگای دوکان-چوارقوڕنە

شارەوانیی سلێمانی: هەوڵدەدرێت بەزووترین کات شەقامی 100 مەتری بخرێتە خزمەتی هاونیشتمانییانەوە

جەبار حسین

3 کاتژمێر پێش ئێستا