ئەنجوومەنى نوێنەران لیژنەیەک لەبارەى هێرشەکەى ئەمریکا و سعودیە پێکدەهێنێت

رێبوار حەمەوەیس 4 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

پووختەی هەواڵ

  • ڕەتکردنەوەکانی حەشدی شەعبی سەبارەت بە زانیاریی پێشوەختەی فەیاز لەسەر بۆردومانەکان
  • داوایەک بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ بەدواچوونی ڕاستییەکان
  • تۆمەتبارکردنی فەیاز لە ئاگادار نەکردووەی یەکە سەربازییەکان

بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە،هەرچەندە حەشدى شەعبى ڕەتیدەکاتەوە، فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەکە پێشوەختە زانیاریی هەبووبێت لەبارەى ھێرشەکەى ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر بارەگاکانى حەشدى شەعبى، بەڵام لە دانیشتنى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى نوێنەران جێگرى یەکەم داوایکرد لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوون و زانینى ڕاستییەکان لەبارەى ئاگادارى پێشوەختەى حکومەت لە کاتى هێرشەکە و نەگرتنەبەرى ڕێکارى پێویست.


ڕاگەیێنراوی حەشدی شەعبی


دەستەى حەشدى شەعبى، ئەمڕۆ لە ڕاگەیێنراوێکدا، ئەو تۆمەتانەى ڕەتکردەوە کە ئاڕاستەى فالح فەیاز سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى کراون و تۆمەتبارکراوە بەوەى پێشوەختە ئاگادارى هێرشەکەى 29ـى تەمموزى ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر بارەگاکانى حەشدى شەعبى بووە و ئاگادارى یەکە سەربازییەکانى نەکردووەتەوە.

  • حاڵەتی ئامادەباشی لە ڕیزەکانی حەشدی شەعبی
  •  ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەو هۆشیاری و ئامادەباشی


حەشدى شەعبى ڕاشیگەیاندووە، لەسەرەتاى ڕووداوەکانى ناوچەکەوە سەرجەم هێزەکانى خستووەتە حاڵەتى ئامادەباشییەوە و دوو ڕۆژ بەر لە هێرشەکەى ئەمریکا و سعودیەش سەرجەم یەکەکان ئاگادارکراونەتەوە لە پێویستى گرتنەبەرى ئەوپەڕى هۆشیارى و ئامادەباشى، وەک حەشدى شەعبى دەڵێت، ئەو ئاگادارکردنەوەش وایکرد زیانەکانى هێرشەکە کەمبن.

لە دواى هێرشەکەى ئەمریکا و سعودیە، فەرماندەى ناوەندیی هێزەکانى ئەمریکا ڕایگەیاند، پێشوەختە حکومەتى عێراق لە هێرشەکەى سەر بارەگاکانى حەشدى شەعبى ئاگادارکراوەتەوە، ئەوەش نیگەرانى و توڕەیی سەرکردەکانى حەشدى شەعبى لێکەوتەوە.

داوایەکی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ لێکۆڵینەوە



ئەمڕۆش عەدنان فەیحان، جێگرى یەکەمى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران، لە دانیشتنى ئەنجوومەنەکەدا، داوایکرد لیژنەیەکى پەرلەمانى پێکبهێنرێت بۆ پشکنین و زانینى ڕاستییەکان لەبارەى ئاگاداربوونى پێشوەختەى حکومەت لە هێرشەکە و نەگرتنەبەرى ڕێکارى پێویست.

فەیحان گوتیشى، پێویستە حکومەت لەماوەى هەفتەیەکدا ڕاپۆرتێک لەبارەى نەگرتنەبەرى ڕێکارى پێویست بۆ هێرشەکە پیشکەش بکات.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و سعودیە بارەگاکانی حەشدی شەعبیان لە چوار پارێزگا کردە ئامانج

لە بۆردومانەکانی ئەمریکا و سعودیەدا زیاتر لە 10 ئەندامی حەشدی شەعبی کوژراون

بەرەی مقاوەمە: بە دڵنیاییەوە وەڵامی ئەمریکا و سعودیە دەدەینەوە

هاوڵاتییانی دەشتی نەینەوا بۆ کەناڵ8: شیعە و سووننە براین و بە هێرشی ئەمریکا جیا نابینەوە

رێبوار حەمەوەیس

4 کاتژمێر پێش ئێستا