ئەحمەد موسەوی: تاوەکو 30ـی ئەیلوول کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت یەکلایی نابێتەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- پرسی کۆکردنەوەی چەک پرسێکی هەستیارە و پێویستی بە کاتە
- ئەحمەد موسەوی: پەلە لە پرسی کۆکردنەوەی چەک بکرێت دوورنییە پێکدادان ڕووبدات
- ڕێگەنەدان بە لایەنی دەرەکی بۆ فشار کردن لە حکومەت
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشبینی ناکات لە کۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتوو، دۆسیەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت کۆتایی بێت و دەڵێت، حکومەت پەلە بکات دوورنییە پێکدادانی چەکداری ڕووبدات.
کۆکردنەوەی چەک پێویستی بە کاتە
ئەحمەد موسەوی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵ8 گوتی، "پرسی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت، پرسێکی هەستیارە و پێویستە بە کاتە، نابێت ڕێگە بەلایەنی دەرەکی بدرێت فشار لە حکومەت بکات.
بە گوتەی ئەحمەد موسەوی، ئەو لایەنانەی چەکیان لەدەستە، پاساویان هەیە بە گوتەی خۆیان ئەو پاساوانە بوونیان ماوە، ئەو کەسانە پێشتر بەرگرییان لە سەروەریی عێراق کردووە و قوربانیان لەپێناویدا داوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
وەزارەتی ناوخۆى عێراق: زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتی چەکەکانیان تۆمارکردووە
حیزبوڵای عێراق: دەستبەرداری چەک نابین و جبەخانەکانمان زیاد دەکەین
لە مانگى تەمموز دەستبەسەر نزیکەى سێ هەزار چەک گیراوە
عەبوودی: سەرۆکوەزیران بۆ کۆکردنەوەی چەک پشتیوانیی تەواوی هەیە
بزووتنەوەی نوجەبا: کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت هێزەکانی مقاوەمە ناگرێتەوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا