لایەنەکانی عێراق ڕێککەوتوون سەرۆکوەزیران 4 جێگرى هەبێت

رێبوار حەمەوەیس 3 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

پووختەی هەواڵەکە

  • هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەسەر دابەشکردنی چوار جێگرەکەی سەرۆکوەزیران لەنێوان پێکهاتەکان گەیشتووەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی.
  • زۆربەی لایەنە سیاسییەکان بەربژێرەکانیان بۆ وەزارەتە بێوەزیرەکان یەکلاکردووەتەوە و تەنیا چەند وەزارەتێکی وەک ئاوەدانکردنەوە بۆ کاتی دەنگدان ماونەتەوە.
  • ناکۆکی لەسەر شێوازی دەنگدان بە جێگرانی سەرۆکوەزیران و وەزیرەکان هەیە، کە ئایا بە یەک پاکێج بێت یان جیاواز بن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە کەناڵ8، دانوستانەکان بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت لە کۆتایی نزیکبوونەتەوە و ڕێککەوتن لەسەر دیاریکردنی 4 جێگر بۆ سەرۆکوەزیران کراوە، کە دابەشکراون بۆ 2 جێگر بۆ شیعە و 2 جێگر بۆ کورد و سووننە.


وردەکاریی دابەشکردنی پۆست و وەزارەتەکان

  • موحسین مەندەلاوی بۆ دارایی و لەیس خەزعەلی بۆ ئاوەدانکردنەوە بەربژێرکراون.
  • جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری دەرەوە بۆ کورد و محەممەد تەمیم بۆ نەوت و کارەبا دەبێت.
  • سەفا کینانی بۆ وەزارەتی وەرزش و لاوان و ئەبو ئەدیان بۆ وەزارەتی کار بەربژێرن.
  • مەحموود قەیسی بۆ خوێندنی باڵا و جومعە عیناد بۆ وەزارەتی بەرگری چانسیان هەیە.

کێبڕکێی بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ

لەبارەی وەزارەتی ناوخۆ ڕێککەوتنی تایبەت کراوە کە سەرۆکوەزیران 3 کەس پێشنیار بکات و نووری مالیکی یەکێکیان دیاری بکات، هەروەها پشکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان ماوەتەوە و لە کاتی دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان بەربژێرەکەیان پێشکەش دەکەن.

زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە

لە کۆی 24 وەزارەتی کابینەکەی عەلی زەیدی، تاوەکو ئێستا 14 وەزیر متمانەیان پێدراوە و 9 وەزارەت بە بێوەزیر ماونەتەوە. چاوەڕوان دەکرێت لەنێوان 15 بۆ 25ـی ئەم مانگەدا تەواوی کابینەکە یەکلا بکرێتەوە، بەڵام ئێستا گەورەترین ئاستەنگ لەبەردەم پڕۆسەکەدا ئەوەیە کە ئایا جێگرانی سەرۆکوەزیران و وەزیرەکان پێکەوە دەنگیان لەسەر بدرێت یان جێگرەکان بۆ دوای تەواوکردنی کابینەی حکومەت دوابخرێن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

زەیدی دەسەڵاتی بە بریکاری وەزارەتە بێ وەزیرەکان بەخشی

چوارچێوەی هەماهەنگی داوای پەلەکردن لە تەواوکردنی کابینەکەی عەلی زەیدی دەکات

خالید شوانی: گفتوگۆی هێزە سیاسییە شیعەکان بۆ تەواوکردنی کابینەی وەزاریی عێراق بەردەوامە

دیلان غەفور بۆ کەناڵ8: ئەگەر لایەنەکان ڕێکنەکەون، تەواوکردنی کابینەکەی عەلی زەیدی دەکەوێتە دوای 1ـی تەممووز

رێبوار حەمەوەیس

3 کاتژمێر پێش ئێستا