لەڕێگەی هێزی ئەسمانیی عێراقەوە هەشت حەشارگەی داعش لە کەرکووک لەناوبران

شوێنی بە ئامانجگرتنی چەکدارەکانی داعش لە دەورووبەری کەرکوک
شوێنی بە ئامانجگرتنی چەکدارەکانی داعش لە دەورووبەری کەرکوک

پووختەی هەواڵەکە:

  • لەناوبردنی هەشت مۆڵەگە و حەشارگەی داعش لە کەرکووک
  • شوێنەکان تایبەت بووە بە شاردنەوەی کەلووپەل
  • لە ئۆپراسیۆنەکەدا هێرشی ئاسمانیی ئەنجامدراوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، لەلایەن هێزی ئاسمانییەوە توانراوە هەشت مۆڵگە و حەشارگەری داعش لە کەرکووک لەناوببەن.


ئۆپراسیۆنەکە فیرقەی 11 لە کەرکووک ئەنجامی داوە


شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردووەتەوە، بۆ لەناوبردنی ژمارەیەک حەشارگەی داعش و شوێنی شاردنەوەی کەلوپەلەکانیان، فیرقەی 11 لە کەرکووک، ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانیی ئەنجامداوە.

  • بەکارهێنانی فڕۆکەی جۆری ئیسنا کاراڤان
  • بەردەوامبوون لە دۆزینەوەی شوێنی پاشماوەکانی داعش


ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆپراسیۆنەکان لەڕێگەی فڕۆکەی جۆری (سیسنا کاراڤان) بۆ سەر شوێنی حەشارەگەکانی داعش بوون و بەتەواویی لەنێو براون.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەڵێت، ئەو هەشت حەشارەگەیەی داعش بەتەواوی لەناوبراون و دەشڵێت، بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونی پاشماوەکانی داعش و دۆزینەوەی شوێنی تیرۆرستان.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

هێزی ئاسمانیی عێراق چەند حەشارگەیەکی داعش لە حەمرین بۆردوومان دەکات

فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق چەند پێگەیەکی داعشیان لە سنووری پردێ بۆردوومان کرد