دەروون ڕزگار: سبەى پاسەکانى سلێمانى بەنزینى 750 دینارى وەردەگرن

ئارا ئیبراهیم 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بەنزینخانەیەکی تایبەت دەکرێت بۆ دابینکردنی بەنزین بۆ پاسی هێڵەکانی ناو شاری سلێمانی
بەنزینخانەیەکی تایبەت دەکرێت بۆ دابینکردنی بەنزین بۆ پاسی هێڵەکانی ناو شاری سلێمانی

 پووختەی هەواڵ

  • دەروون ڕزگار: پاسەکانى سلێمانى هەفتانە 200 لیتر بەنزین بە 750 دینار وەردەگرن
  • لە سبەیەوە پاسەکان بەنزینی 750دیناری وەردەگرن بۆ هەر لیترێک
  •  بەنزیخانەی پێشەوا دیاریکراوە  هەفتەی دووجار بەنزین دابەش دەکات
  • هەر پاسێک 100 لیتر بەنزین وەردەگرێت

دەروون ڕزگار، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی سەندیکاکانی کوردستان، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، لە ڕۆژى سێشەممە 11ـى ئاب پاسەکانى سلێمانى بەنزینى 750 دینارى وەردەگرن.


ڕاشیگەیاند ،" لە سلێمانى ڕۆژى سێشەممە بەنزینخانەى پێشەوا دیاریکراوە کە هەفتەى دووجار پاسەکانى سلێمانى دەتوانن بەنزین بە 750 دینار وەربگرن، هەر پاسێک دەتوانێت 100 لیتر بکاتە تانکى پاسەکەیەوە".

ژمارەی پاسەکانی هێڵەکانی سلێمانی

  •  ژمارەی پاسەکانی هێڵەکانی سلێمانی هەزار و 750 پاسن
  • پاسی خوێندکارانیش دەتوانن سوودمەندبن لە بەنزینی 750 دیناری
  • دیاریکردنی بەنزیخانەیەک بۆ پاسەکان بۆ دادپەروەرییە و بۆ ئەوەی هەموو پاسیک سوودمەند بێت


ئەوەشى خستەڕوو، پاسەکانى هێڵەکانى سلێمانى هەزارو 750 پاسن، بەڵام وەرگرتنى بەنزین بە 750 دینار بۆ ئەو پاسانەشە کە خوێندکاران دەگوازنەوە و بەهەمان شێوە دەتوانن بەنزینى 750 دینار بۆ هەر لیترێک وەربگرن.

ئەوەشى ڕوونکردەوە، پێشتر پاسەکان دەچوونە ئەو بەنزینخانانەى بەنزینى 750 دینارى دابەش دەکرد، بەڵام بەشێکیان بەریان نەدەکەوت، بۆیە بڕیاردرا کە بەنزینخانەیەک تایبەت بکرێت کە هەفتەى دووجار بەنزینى 750 دینارى بدرێتە پاسەکان.


هۆکاری جیاکردنەوەی بەنزیخانەیەک بۆ پاسەکان


هۆکارى جیاکردنەوەى بەنزینخانەیەکى دیارى کراو بۆ پاسەکان، بۆ ئەوەیە دادپەروەرى بەدیبێت و هەموو پاسەکان سوومەندبن لەوەرگرتنى ئەو بەنزینە.

سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی سەندیکاکانی کوردستان ئاماژەى بەوەشکرد، لە سنوورى سلێمانى لە پێنج بەنزینخانەدا، بەنزینى 750 دینارى دابەش دەکرێت، تاکسییەکان هاوشێوەى ئۆتۆمبێلى تایبەت لەو بەنزینخانانە بەنزینى 750 دینارى وەردەگرن.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە سنوورى سلێمانى بەنزینى نۆرماڵى بازرگانى بە هەزارو 200 دینارو لە پارێزگاى هەولێرو دهۆک بە هەزارو 450 دینارو هەزارو 550 دینارە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم

بەهمەن قادر: پاڵپشتیی حکومەت بۆ بەنزینی 750 دیناری گرنگە

هەوڵى هێنانى پاسى چینى بۆ سلێمانى شکستیهێنا

بڕیارەکانى حکومەتى کاربەڕێکەر گرانبوونى زیاترى بەنزینیان لێکەوتووەتەوە

ئارا ئیبراهیم

2 کاتژمێر پێش ئێستا