پاکستان: ئەمریکا و ئێران نزیکن لە ڕێککەوتن لەسەر گەرووی هوورمز

شێوە عومەر 1 کاتژمێر پێش ئێستا
خواجە محەممەد ئاسەف، وەزیری بەرگریی پاکستان
خواجە محەممەد ئاسەف، وەزیری بەرگریی پاکستان

پووختەی هەواڵەکە:

  • وەزیری بەرگریی پاکستان: دۆخەکە بەرەو ئاشتی دەڕوات
  • وەزیری بەرگری پاکستان هیچ وردەکارییەکی دیکەی ئاشکرا نەکردووە
  • ئاماژەکانی دوو بۆ سێ ڕۆژی ڕابردوو دەریدەخان ئەوان لە ڕێککەوتن نزیکن

وەزیری بەرگریی پاکستان بە ئاژانسی بلومبێرگی ڕایگەیاندووە، ئەمریکا و ئێران "نزیکن لە جۆرێک لە ڕێککەوتن" لەسەر گەرووی هوورمز، لە کاتێکدا وا دەردەکەوێت هەردوولا هەڵوێستی خۆیان لە دانوستانە چەقبەستووەکەدا توندتر کردبێتەوە.


خواجە محەممەد ئاسەف، وەزیری بەرگریی پاکستان، لە ئیسلام ئابادی پایتەخت، بە ئاژانسی بلومبێرگی گوتووە ،"دۆخەکە بەرەو ئاشتی دەڕوات"، بەبێ ئەوەی وردەکاریی هیچ پێشکەوتنێک ئاشکرابکات.

ئەو بەرپرسە پاکستانییە گوتیشی:"ئاماژەکانی دوو بۆ سێ ڕۆژی ڕابردوو ئەوەن، ئێمە لە جۆرێک لە ڕێککەوتن نزیکین."

ئاشتی درێژ خایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

  • ڕێککەوتنی ئاشتیی درێژخایەن سوود بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەیەنێت
  • گفتوگۆکانی ئێران و عوممان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز قۆناغی پێشکەوتووی بڕیووە
  • گەشبینییەکان هاوکاتە لەگەڵ هەڵوێستە تووندەکانی شەوی ڕابردووی ترەمپ لە دژی ئێران

خواجە ئاسەف ئاماژەی بەوەشکرد، بە بۆچوونی ئەو، ڕێککەوتنێکی ئاشتیی درێژخایەن سوود بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەیەنێت.

لێدوانەکانی ئاسەف لەکاتێکدایە، پێشتر گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، گفتوگۆکان لە نێوان ئێران و عوممان سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هوورمز، بۆ هەندێک کەشتی، گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو.


هەڵوێستە توندەکانی دۆناڵد ترەمپ لە دژی ئێران


ئەم لێدوانە گەشبینانە دوای ئەوە هاتن، شەوی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی توندتر کرد بەرامبەر ئێران و ڕایگەیاند، تاران دەبێت قەرەبووی ئەمریکا و هەموو ئەو کەسانە بکاتەوە کە کوشتوونی و برینداری کردوون.

لێدوانەکانی ترەمپ وەڵامێک بوون بۆ داواکاریی ئێران بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی ئەمریکا لەکاتی جەنگەکەیدا گەیاندوویەتی بە وڵاتەکە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

پاکستان: گفتوگۆ لە نێوان تاران و واشنتن بەردەوامە

پاکستان: هانی سەرجەم لایەنەکان دەدەین پابەندی لێکتێگەیشتنەکە بن

پاکستان داوا لە ئێران دەکات دەستکەوتەکانی ئاشتی بپارێزێت

پاکستان: ئەردۆغان نەبووایە ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران ئەستەم دەبوو

شێوە عومەر

1 کاتژمێر پێش ئێستا